سوزان موبارەک
| سوزان موبارەک سوزان مبارك | |
|---|---|
| سوزان موبارەک لە ساڵی ٢٠١٠ | |
| خانمی یەکەمی میسر | |
| لە پۆستدا بووە ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٨١ – ١١ی شوباتی ٢٠١١ | |
| سەرۆک کۆمار | حوسنی موبارەک |
| پێشینە | جیھان سادات |
| پاشینە | نەجلا مەحموود |
| وردەکاریی تاکەکەسی | |
| لەدایکبوون | سوزان ساڵح سابت (بە عەرەبی: سوزان صالح ثابت) ٢٨ی شوباتی ١٩٤١ پارێزگای مینیا، شانشینی میسر |
| نەتەوە | میسری |
| ھاوسەر(ەکان) | حوسنی موبارەک (ھاوسەرگیری ١٩٥٨؛ ٢٠٢٠) |
| منداڵ(ەکان) | |
| خوێندن لە | زانکۆی ئەمریکی لە قاھیرە |
سوزان موبارەک یان سوزان ساڵح سابت (لە دایکبووی ٢٨ی شوباتی ١٩٤١[١]) ژنی سەرۆکی پێشووی و کۆچکردووی میسر، حوسنی موبارەک. ناوبراو لەماوەی ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٨١ تاکوو ١١ی شوباتی ٢٠١١، واتە لەکاتی سەرۆکایەتی موبارە ئەوا خانمی یەکەمی میسر بووە. ئەو باڵیۆزی چاکەخوازی ڕێکخراوی کشتووکاڵ و خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، ھەروەھا دامەزرێنەری مۆزەخانەی منداڵانی قاھیرەیە بەھاوبەشی لەگەڵ مۆزەخانەی بەریتانی.
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]سوزان لە ساڵی ١٩٥١ لە پارێزگای مینیا، ٢٥٠ کیلۆمەتر دوور لە قاھیرە لە دایکبوو. باوکی ساڵح سابت، پزیشک بوو و دایکیشی (لیلی مەی) بەریتانی بوو و لە ساڵی ١٩٧٨ کۆچی دوایی کرد، دایکی پەرستیار بوو.[٢][٣][٤]
کاتێک سوزان تەمەنی ١٦ ساڵان بووە، چاوی بە حوسنی موبارەک کەوت، دوای ساڵێک ئەوا لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا ھاوسەرگیری لەگەڵ موبارەکدا کرد.[٥] بەیەکەوە دوو کوڕیان بوو بەناوەکانی عەلا و جەمال. دوای دە ساڵ لە ھاوسەرگیرییەکەی، سوزان گەڕایەوە بۆ خوێندن.[٥]
لە ساڵی ١٩٧٧، سوزان بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەکان بەدەستھێنا و دواتریش ھەر لە ھەمان زانکۆ، بڕواننامەی ماستەری لە کۆمەڵناسی بەدەستھێنا.[٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Egypt's first ladies». Historica. لە ٢ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «Egypt: Suzanne Mubarak 'recovering' from sudden illness». BBC. ١٤ی ئایاری ٢٠١١. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ Mahnaimi، Uzi (١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٥). «Wife bids to build Mubarak dynasty». The Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Evans, Martin. "Egypt Crisis: Mubarak Family Profile – Telegraph."30 Jan. 2011. Web. 14 May 2011. .
- 1 2 3 Leary، Alex (١٤ی شوباتی ١٩٨٨). «A Greater Role for Egypt's First Lady». New York Times. لە ١٦ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ Thurber, John. "Suzanne Mubarak's Literary Career|Los Angeles Times." |18 May 2011. .