سوجدەی سەهو
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| سوجدەی_سەهو | |
|---|---|
| بەشێکە لە | نوێژ لە ئیسلام |
| بەشێک لە زنجیرەی | elements of Salat |
| بابەتی سەرەکی | Mistakes in prayer |
| لە پێش | Taslim |
| لە دوای | Taslim |
| کارلێکی فیزیکی | خۆڵ، بەرماڵ، سوترە |
سوجدەی سەھو کاتێکە کە نوێژخوێن دوو سوجدەی یەک لە دوای یەک ئەنجام بدات وەک سوجدەی نوێژ پێش یان دوای سەلامدانەوە، بەپێی ئەو شێوازەی کە لە فەرموودەدا باسکراوە.
حوکم
[دەستکاری]چەندین فەرموودە ھەیە کە لە پێغەمبەر محمدەوە گێڕاوەتەوە، ﷺ، سەبارەت بە سوجدەی سەھو، لەوانە:
- عن عبد اللە بن مسعود قال: «صلّی رسولُ اللھِ ﷺ، فزادَ أو نَقَصَ، فقیل: یا رسولَ اللھِ، أزیدُ فی الصلاةِ شیءٌ؟ فقال: إنما أنا بَشَرٌ مثلُکم، أنسی کما تنسَوْن، فإذا نَسِیَ أحُدکم فلیسجدْ سجدتین وھو جالسٌ، ثم تحوَّلَ رسولُ اللھِ ﷺ فسجَدَ سجدتین» عەبدووڵای کوڕی مەسعوودە دەڵێ:ڕۆژێک پێغەمبەر خوا شتێکی زیاد یان کەمکرد لە نوێژدا، و لێیان پرسی شتێک بۆ نوێژ زیادبووە؟ ئەویش فەرمووی منیش وەک ئێوە مرۆڤم و شتم وەک ئێوە لەبیردەچێتەوە، ھەرکاتێک یەکێکتان شتێکی لەبیرچوو لە نوێژدا ئەوا با دوو جار سوجدە ببات، دواتر پێغەمبەر دوو سوجدەی سەھوی برد.
- ڕووی أبوو ھریرة عن النَّبی ﷺ أنّە قال: «إنَّ أحدَکم إذا قام یصلِّی، جاء الشیطانُ فلبَّس علییە، حتی لا یدری کم صلَّی، فإذا وجَد ذلک أحدُکم، فلْیسجُدْ سجدتینِ وھو جالسٌ» ئەبوو ھورەیرە دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتی: ئەگەر نوێژتان کرد و شەیتان ھات ویستی نوێژەکەتان لێتێکدات، بەجۆرێک نەزانێ چەند ڕکاتی کردووە ئەوا با دوو جار سوجدەی سەھو ببات.
چۆنییەتی
[دەستکاری]بەپێی مەزھەبی شافعی، سوجدەی سەھو پێکدێت لە دوو سوجدە وەک سوجدەی نوێژ، کە نوێژخوێن بەنیازە سوجدەی سەھو ببات، دوای تەحیات و سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر و پێش سەلامدانەوە؛ و لە مەزھەبی حەنبەلیش بەھەمان شێوەیە. لە مەزھەبی حەنەفیدا سوجدەی سەھو دوای سەلامدانەوە دەبێ بۆلای ڕاست دواتر تەحیات دەخوێنێت و سەلامدەداتەوە. ھەرچێ مەزھەبی مالیکە سوجدەکە ھەندێک جار پێش سەلامدانەوە و ھەندێکجار دەکەوێتە دوای سەلامدانەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەی زیاتر
[دەستکاری]- الفقە علی المذاھب الأربعة، الجزیری، ج١، ص٤٠٨–٤١٩، دار الکتب العلمیة، ط٢٠٠٣.