سوبحی سامەڕایی
| سوبحی سامەڕایی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٢ی شوباتی ١٩٣٧ بەغدا، عێراق |
| مردن | ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٣ (٧٦ ساڵ ژیاوە) بەیرووت، لوبنان |
| ھۆی مەرگ | جەڵدەی مێشک |
| پیشە | فەرموودەناس، مامۆستا |
| بواری کار | فەرموودەناسی |
| خوێندکار | Faydi Muhammad Amin al-Ta'i |
| شاکارەکان | al-Aḥkām al-Wusṭá min Ḥadīth al-Nabī ṣallá Allāh ʻalayhi wa-sallam (Maktabat al-Rushd, 1416h) |
| کینیە | Abu Abd al-Rahman |
سوبحی کوڕی جاسم کوڕی حومەید ئەلبەدری سامەڕایی (١٩٣٦–٢٠١٣) زانای فەرموودەناسی پێشەنگی عێراق بوو و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی سەلەفی لە عێراق.[١]
ژیان
[دەستکاری]لە ڕەسافە لە بەغدا لەدایکبووە. لە نێوان ساڵانی ١٩٥١ و خانەنشینبوونی لە ساڵی ١٩٧٧ پۆلیس بووە، لە سەرەتای ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕووی لە سعودیە کردووە. لە مزگەوتی حەرام لە مەککە وانەبێژ بووە. ھەروەھا لە زانکۆی ئیسلامی ئیمام محەممەد کوڕی سعود و زانکۆی شا عەبدولعەزیز وانەبێژ بووە. لەم سەردەمەدا مامۆستای عەبدوڕەحمان موعەلیمی یەمانی بووە. ھەروەھا ئەندامی فەخری زانکۆی ئەھلی حەدیس بووە لە شاری ڤاراناسی لە ھیندستان. ھەروەھا لە ماوەی مانەوەی لە مەککە پۆستێکی لە لیژنەی ھەمیشەیی بۆ لێکۆڵینەوەی ئیسلامی و دەرکردنی فەتوا وەرگرتووە. لەکاتێکدا لە فاکەڵتی زانستی شوێنەوار لە شاری گێھالم لە پاکستان وتارێکی پێشکەش کردووە.[٢][٣]
لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا گەڕایەوە عێراق و لە مزگەوتێکی بەغدا وەک ئیمام کاری کردووە. ئیمامەتیەکەی بەکارھێنا بۆ وەڵامدانەوەی گومانەکان سەبارەت بە شیعەکان و بە ڕافیزی ناوزەندی کردن. لەوکاتەی لەبەغدا بوو خزمەتی مزگەوتە جۆراوجۆرەکانی کردووە، تێیان دا خوێندویەتی و وانەی گوتۆتەوە، لەوانە مزگەوتی ئەلراوی مورادیە لە ڕەسافە، مزگەوتی حاج مەحموود، مزگەوتی بورھانەدین مەلا حەمادی لە کەرخ، مزگەوتی ئەلحەقیقی، مزگەوتی ئەلمورادیە.[٤][٥]
ئەندامی دەستەی زانایانی موسڵمانی عێراق و ھاوڕێی محەممەد ناسرەددین ئەلبانی بووە کە لە ساڵی ١٩٩١ەوە لەگەڵیدا سەفەری کردووە لە ئوردن، ھەروەھا عەبدولعەزیز کوڕی باز ناسیوە، کە لەبارەیەوە دەڵێت «ئەم پیاوە (سبحی)یەکێکە لە پاشماوەکانی ئەھلی فەرموودە لە عێراق». ئەو کۆکەرەوەیەکی ناوداری دەستنووسە ئیسلامییەکان بووە و تا بەرلین و دبلن و پرینستۆن گەشت دەکات بۆ گەڕان بەدوایاندا. لە ماوەی ژیانیدا زیاتر لە ٥٤ کتێبی لەسەر زانستە ئیسلامییەکان نووسیوە. لە ساڵی ١٩٨٩ لە زانکۆی زانستە ئیسلامییەکان لە بەغدا دەستی بە وانەوتنەوە کردووە. دواتر سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەی ئەبووبەکر بەغدادی کردووە.[٦][٧][٨]
لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ و ٢٠٠٣دا شوێنکەوتوویەکی زۆرتری بەدەستھێنا، چونکە حکوومەت لاواز بوو و فێرکارییە ئایینییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستیان کرد بە بڵاوبوونەوە. دوای داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن ئەمریکاوە لەگەڵ خێزانەکەی عێراقیان بەجێھێشت. لە ساڵی ٢٠٠٩ ڕووی لە لوبنان کردووە و لە ساڵی ٢٠١٣ لە سەنتەری پزیشکی زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت کۆچی دوایی کردووە.[٩][١٠][١١][١٢][١٣][١٤]
کتێبەکان
[دەستکاری]- ما لا یسع المحدث جھلە لأبی حفص عمر المیانشی.
- الخلاصة فی أصول الحدیث للطیبی.
- علل الترمذی الکبیر بترتیب أبی طالب القاضی (بالمشارکة) مع أبی المعاطی النوری ومحمود محمد الصعیدی.
- شرح علل الترمذی لابن رجب الحنبلی.
- مجموعة رسائل فی الحدیث: (تسمیة فقھاء الأمصار من الصحابة فمن بعدھم للنسائی والطبقات للنسائی وتسمیة من لم یروَ عنە غیر راو واحد للنسائی مختصر نصیحة أھل الحدیث للخطیب البغدادی وکتاب الرحلة فی طلب الحدیث للخطیب البغدادی والإجازة للمعدوم والمجھول للخطیب البغدادی).
- مراسیل ابن أبی حاتم الرازی، پێشەکی و خزمەتکرن.
- المدرج إلی المدرج للسیوطی.
- تذکرة المؤتسی فیمن حدّث ونسی للسیوطی.
- روایة الأکابر عن الأصاغر للباغندی.
- روایة الأقران لابن حیویە.
- تصحیفات المحدثین للعسکری.
- تاریخ التصحیف للعسکری.
- الکمال فی تاریخ علم الرجال.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Landis، Joshua (١٣ی ئازاری ٢٠١٥). «Meet the Badris». لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Dr. Akram Abdul Razzaq Al Mashhadani (٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٣). «شبكة البصرة منبر العراق الحر الثائر». لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Sheikh Abdulmalek Saadi Iraqi (٣ی تەممووزی ٢٠١٣). «شيخ السنة في العراق صبحي بن جاسم البدري السامرائي الحسيني». لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Abdul Aziz bin Saleh al-Mahmoud؛ Abdullah bin Abdul Latif al-Karkhi (١١ی تەممووزی ٢٠١٣). «جهود الشيخ المحدّث صبحي السامرائي رحمه الله في مقاومة التشيع في العراق». لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «الشيخ صبحي بن جاسم السامرائي». ٥ی ئایاری ٢٠١٣. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Whiteside، Craig (٧ی تەممووزی ٢٠١٧). «News Article». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Janine di Giovanni (١٢ی ئابی ٢٠١٤). «Who Is ISIS Leader Abu Bakr al-Baghdadi?». لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Whiteside، Craig (١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦). «Wayback Machine» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ . ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٣ http://www.mustaqila.com/2013/06/ھیئة-علماء-المسلمین-تنعی-الشیخ-المحدث/. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)[بەستەری مردوو] - ↑ «iraq-amsi.net». ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٣. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Sheikh Ali Al-Sahabi (٢ی تەممووزی ٢٠١٣). «رحمك الله شيخنا صبحي السامرائي، وتبقى في الذاكرة». لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «السلام عليك أيها النبي - العلامة المحدث الشيخ صبحي بن السيد جاسم السامرائي». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «مجموعة رسائل في علوم الحديث للإمام النسائي وللخطيب البغدادي». ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ http://www.dar-alsalam.com/ar/Persons/PersonDetails?pid=5494&j=4. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)[بەستەری مردوو]