بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سواڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سواڵکەر لە شەقام، ٢٠٠٩
سواڵکەرێک لە سوید، ٢٠١٤

سواڵ[١] یان دەرۆزە[٢] بریتییە لە کردنی نوزانەوە و خۆ ھەژار دەرخستن لە کەسانی دیکە بۆ ئەوەی سوودێکیان پێبدرێت، زۆرجار وەک پارە، بەبێ ھیچ بەرامبەرێک. کەسێک کە ئەو کارە بکات پێی دەوترێت سواڵکەر[٣] یان دەرۆزەکەر.[٤] سواڵکەرەکان دەتوانن لە شوێنە گشتییەکانی وەک ڕێڕەوی گواستنەوە و پارکەکانی شار و بازاڕەکاندا ئەو کارە بکەن. جگە لە پارە، لەوانەیە داوای خواردن، خواردنەوە، جگەرە یان شتومەکی بچووکی دیکەش بکەن.

سواڵکەران لە سواڵکەرانی ئایینی جیاوازن، چونکە ھەندێک لە داواکاران داوای پارە ناکەن. بژێوی ژیانیان جۆرەکانی خزمەتکردنی ئایینی، پەروەردەی ڕەوشتی و پاراستنی چاند بە کۆمەڵگایە، پاشان بەدەستھێنانی سوودە لێی.

مێژوو

[دەستکاری]
دوو سواڵکەر لە ڕەبات (مەغریب) ساڵی ١٩٦٠.

سواڵکەرەکان لە سەرەتای مێژووی تۆمارکراوەوە لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا بوونیان ھەبووە. سواڵکردنی سەر شەقامەکان لە زۆربەی کۆمەڵگاکانی جیھان ھەیە و ھەبووە، ھەرچەندە بڵاوبوونەوەی و شێوازی وردی، جیاوازە.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «سواڵ»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٣ی شوباتی ٢٠٢٥.
  2. ^ «دەرۆزە»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٣ی شوباتی ٢٠٢٥.
  3. ^ «سواڵکەر»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٣ی شوباتی ٢٠٢٥.
  4. ^ «دەرۆزەکەر»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٣ی شوباتی ٢٠٢٥.
  5. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Begging»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٥.