سەعدی
ڕواڵەت
(لە سهعدیەوە ڕەوانە کراوە)
| سەعدی | |
|---|---|
| سعدی شیرازی | |
| لەدایکبوون | بەن. ١٢١٠ شیراز (ئیمپراتۆریەتیی خەوارزمی) |
| مەرگ | ٩ی کانوونی یەکەمی ١٢٩٢ شیراز |
| گۆڕ | Saadi Mausoleum |
| زانکۆ | |
| پیشە | شاعیر، نووسەر |
| کارەکان | Bostan، Gulistan |
| شێواز | ghazal |
شێخ موسلیحەددین سەعدیی شیرازی (بە فارسی: شیخ مصلحالدین سعدی شیرازی) ناسراو بە سەعدی، شاعیری ناسراوی فارس، ناوی کامڵی شێخ موسلیحەددین سەعدیی شیرازییە. سەعدی لەو کەسانەیە کە لە ھۆنراوە و پەخشانی فارسیدا دەستی باڵای ھەبووە.
ژیان
[دەستکاری]سەعدی لە ساڵی ٦٠٦ی کۆچی مانگی لە بنەماڵەیەکی زانایانی ئایینی لە شیرازدا لە دایک بووە و دوای خوێندنی زانستە باوەکانی ئەو سەردەمە سەفەری زۆری بە وڵاتانی جۆراوجۆردا کردووە (ئەم خاڵە لە شیعرەکانییەوە دەردەکەوێت). سەعدی لە ساڵی ٦٩١ی کۆچی لە شیرازدا کۆچی دواییی کردووە و ھەر لەوێ نێژراوە.
نووسراوەکان
[دەستکاری]- بووستان،[١] کتێبێکی شیعری فارسییە لە بارەی ئەخلاق و دین و سیاسەت. داڕشتنی ھۆنراوەکانی ئەم دیوانە بە شێوەی چیرۆکەشیعری ئامۆژگارییانەن.
- گوڵستان،[٢] کتێبێکی شیعر و پەخشانی فارسییە لە بارەی ئەخلاق و دین و سیاسەت و لە کۆنەوە لە ھەموو جێی کوردستاندا فەقێیەکان دەیانخوێند. بە شێوەی چیرۆکبێژی داڕێژراوە و وشەپاراوی و ڕستەی قایم و قووڵ و مانای پوخت و پاراو لە دیارترین تاییەتمەندییەکانی ئەم کتێبەن.
- غەزەلیات (کۆی غەزەلەکانییەتی، سەعدی بە مامۆستای غەزەلی عاشقانە ناسراوە)
- موفرەدات
- غەزەلیات
وەرگێڕان بە کوردی
[دەستکاری]ئەم کتێبانە لە سەعدی وەرگێراوەتەوە سەر زمانی کوردی.
- سەعدی، موسلیح ئیبن عەبدوڵڵا. بۆستانی سەعدی، وەرگێڕانی عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی)، ورمێ: بکەی بڵاوکردنەوەی حوسێنیی ئەسل، ١٣٩٦.
- سەعدی، مێرگوڵانی ژین، وەرگێڕانی عومەر ساڵحی ساحێو، سنە: زانکۆی کوردستان، ٢٠١٥.
- شەرحی بوستانی سەعدی، وەرگێرانی محەممەد ئەمین ئەمینیان (سەردەشت)، سنە: بڵاوکردنەوەی کوردستان، ٢٠١٥.
- سەعدی، گوڵستانوو سەعدی، وەرگێڕان بە کوردیی ھەورامی حافێز ئەحمەدی (سەروەش)، ٢٠١٦.
- سەعدی، گوڵستانی سەعدی، وەرگێڕانی موستەفا رەسوول (سەفوەت)، سنە: بڵاوکردنەوەی کوردستان.
- سەعدی، مەسلح ئبن عەبدوڵڵا، گوڵستان سەعدی (بە کوردیی باشووری)، وەرگێڕ مێھرداد مورادی، کرماشان: سەرانە، چاپی یەکەم: ٢٠٢٣.
- گوڵستانی سەعدی، وەرگێڕانی سەید خالێد ئەشرافی (خاکی)، کرماشان: ماھتاب غەرب، ٢٠٢٣.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ The orchard: the bostan of Saadi of Shiraz. Octagon. لاپەڕە ٢٦٧. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٦٣٠٤-٠٣٤-٤.
{{cite book}}:|ڕێکەوتی سەردان=پێویستی بە|ناونیشان=ھەیە (یارمەتی) - ↑ (وەرگێراوی کوردی لەگەڵ دەقە فارسییەکەیدا) گوڵستانی سەعدی. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
| ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە سەعدی تێدایە.