بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەحیحی بوخاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سه‌حیحی بوخاریەوە ڕەوانە کراوە)
سەحیح بوخاری
نووسەرمحەممەد کوڕی ئیسماعیل بوخاری
وڵاتبوخارا، ئوزبەکستان
زمانعەرەبی
زنجیرەکانشەش کتێبەکەی فەرموودە
بابەتفەرموودە

سەحیحی بوخاری، (بە عەرەبی: صحیح البخاری) بە ڕاستترین کتێبی فەرموودە دادەنرێت لەلای ئیسلامی سوننە، ئەبووعەبدوڵڵا محەممەد کوری ئیسماعیل بوخاری کۆی کردۆتەوە، کە یەکەم کتێبی دانراوە لە فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری ئیسلامدا. و کۆی فەرموودەکانی کتێبەکە حەوت ھەزار و دوو سەد و حەفتا و پێنج فەرموودەیە بە دووبارە بووەکانەوە، بە بێ دووبارە بوونەوە چوار ھەزار فەرموودەی پێغەمبەر محەممەدە.[١]

بوخاری ھەستاوە بە کۆکردنەوەی فەرموودەکان و لێکۆڵینەوە لە ڕاستی فەرموودەکان بەپێی ئەو بنەما فەرموودەییانەی داینا؛ و بە یەکەم کتێبی فەرموودە دادەنرێت لای سوننە و جێگەیەکی دیاری ھەیە لایان.[٢]

دانەرەکەی

[دەستکاری]

سەحیحی بوخاری دانراوی بوخارییە کە خەڵکی بوخارایە لە ئاسیای ناوەڕاست، و تەمەنی شازدە ساڵ بوو کە دەستی کرد بە نووسینی سەحیحەکەی و تەواوی کرد لە تەمەنی سی و ھەشت ساڵیدا یان لە نزیکەی ساڵی ٢٣٢کۆچی، بوخاری لە دایکبووە لە ساڵی ١٩٤کۆچی و کۆچی دوایی کردوە ساڵی ٢٥٦کۆچی.[٣]

ھۆ و ماوەی دانانی

[دەستکاری]

بوخاری ئەڵێت؛ لەلای ئیسحاق کوڕی ڕاھویە بووم، وتی؛ ئەگەر کتێبێی کورتتان کۆبکردایەتەوە لەسەر سوننەتە ڕاستەکانی پێغەمبەر، دەڵێت ئەمە کەوتە دڵمەوە.

ھەروەھا دەربارەی دانانەکەی دەڵێت؛ بە ماوەی شازدە ساڵ دام ناوە، و لە کۆی شەسەد ھەزار فەرموودە ھەڵم بژاردووە.

ژمارەی فەرموودەکان

[دەستکاری]

ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بە دووبارە بووەکانەوە ٧٥٩٣ فەرموودەیە بەپێی ھەژماری محەممەد فوئاد عەبدولباقی، و ئیبن حەجەر عەسقەلانی ژمارەی فەرموودەکان بە ٧٣٩٧ فەرموودە دەبینێت، و ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بێ دووبارەبوونەوە نزیکەی چوار ھەزار فەرمودەیە.[٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «صحیح البخاری - المکتبة الشاملة الحدیثة». al-maktaba.org. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «کتاب: صحیح البخاری المسمی ب «الجامع المسند الصحیح المختصر من أمور ڕسول اللە صلی اللە علیە وسلم وسننە وأیامە» **|نداء الإیمان». www.al-eman.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: C1 control character لە |ناونیشان= لە 67 (یارمەتی)
  3. جابر، شریف محمد. «من أین جاءوا بکل ھذە الأحادیث النبویة؟». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. «عدد أحادیث صحیح البخاری». موضوع (بە عەرەبی). لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  5. «أحادیث صحیح البخاری بدون المکرر 2761 حدیثاً - إسلام ویب - مرکز الفتوی». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.