سنووکەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە سنوکه‌رەوە)
Jump to navigation Jump to search
یاریکەرێک لەکاتی یاریکردنی سنوکەر

سنووکەر یان سنۆکەر (بە ئینگلیزی:snooker) جۆرێکی یاری بیلیاردە مێژووی یاریکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ئەفسەرەکانی سووپای بەڕیتانی لە ھیندستان لە نیوەی دووەمی سەدەی ١٩یەم، کە یاری دەکرێت لە مێزێکی لاکێشەیی داپۆشراو بە پەڕۆی سەوز و ٦ کوونی تێدایە، چوار دانە لە گۆشەکان و دوو دانە لە ناوەڕاستی ھەر لایەکی درێژ. بەڵا ئەم یاریە یاساکانی شێوازێکی تر پەیڕەودەکات کە دوورە لە بلیاردەوە وە مێزی ئە یاریە گەورەترە لە مێزی بلیارد لە ڕووی درێژی و پانیەوە کە ڕووبەری مێزەکە ١٢ × ٦ فووت وە لەم یاریەدا پێچەوانەی یاری بلیارد داری یارمەتیدەر بەکار دەھێنرێت بۆ کاتێک ئەگەر تۆپەکە لە شوێنێکدا بوو سەیتەرەت نەبێت بە سەریدا.

یاسای ئە م یارییە جیاوازە لە گە ل یاساکانی بلیاردی ئاسایی لە م یاریە دا توپیکی سور و توپیکی رە نگاورە نگ یاری ئە کریت تاوە کو توپە سورە کان تە واو ئە بیت و ھە ر توپیکی سوور یاری بکریت توپە رە نگاورە نگە کان دە رئە ھینرینە وە و لە کوتایی دای یاری توپە رە نگاورە نگە کان ئە کریت توپی سوور ١ خال و توپە رە نگاورە نگە کان لە رە شە وە ٧ خالە و تا کوتا توپ کە ٢ خالە.

مێژوو[دەستکاری]

بنچینەی یاری سنووکەر دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی ١٩م لەساڵی ١٨٧٠ز، لێدانی تۆپی بلیارد چالاکییەکی باناوبانگ بوو لەنێو فەرمانبەرانی سوپاس بەریتانی ستاتیۆنەد لە ھیندستان و یاریەکەیە چەندین جیاوازی ھەیە لەگەڵ ئێستا.