سنووری مەکسیک-ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
سنووری مەکسیک-ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | borders of the United States، borders of Mexico |
وڵات | مەکسیک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | مەکسیک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
Route diagram template | Template:Mexico–United States border map |
سنووری نێونەتەوەیی کە مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لێک جیا دەکاتەوە، لە زەریای ئارام لە ڕۆژاواوە درێژ دەبێتەوە ھەتا کەنداوی مەکسیک لە ڕۆژھەڵاتدا. سنوورەکە بە چەندین جۆرە ناوچەدا تێدەپەڕێت، لە ناوچە شارنشینەکانەوە بگرە ھەتا بیابانەکان. ئەمە زۆرترین پەڕینەوەی سنووری ھەیە لە جیھاندا بە نزیکەی ٣٥٠ ملیۆن پەڕینەوەی بەڵگەدارکراو لە ساڵێکدا. پەڕینەوەی نایاسایی سنوورەکە بۆ چوونە ناو ویلایەتە یەکگرتووەکان بووەتە ھۆی قەیرانی سنووری نێوان مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکان. ئەمە یەکێکە لە دوو سنووری نێودەوڵەتی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان ھەیەتی، ئەوی دیکەیان سنووری باکووری نێوان کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکانە؛ مەکسیک دوو سنووری دیکەی ھەیە: لەگەڵ بێلیز و لەگەڵ گواتیمالا.
چوار ویلایەتی ئەمریکی سنوورن لەگەڵ مەکسیک: کالیفۆڕنیا، ئەریزۆنا، نیومەکسیکۆ و تێکساس. یەک پێناسە بۆ باکووری مەکسیک تەنھا ئەو شەش ویلایەتە مەکسیکییە لەخۆ دەگرێت کە سنوورن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان: باخا کالیفۆڕنیا، چیھواھوا، کۆئاویلا، نوێڤۆ لیۆن، سۆنۆرا و تاماولیپاس.[١] ئەمە دەیەمین سنووری درێژترینە لەنێوان دوو وڵاتدا لە جیھاندا. درێژی گشتی سنووری کیشوەرەکە ٣٬١٤٥ کیلۆمەترە (١٬٩٥٤ میل). لە کەنداوی مەکسیکەوە، ڕەوتی ڕووباری ڕیۆ گراندە (ڕیۆ براڤۆ دێل نۆرتە) دەگرێتە بەر ھەتا خاڵی پەڕینەوەی سنوور لە سیوداد خوارێز، چیواوا، و ئێل پاسۆ، تێکساس. لە ڕۆژاوای ئێل پاسۆ-خوارێزەوە، بە ناوچە فراوانەکانی بیابانەکانی چیواوان و سۆنۆراندا تێدەپەڕێت ھەتا دەلتای ڕووباری کۆلۆرادۆ و سان دیێگۆ-تیخوانا، پێش ئەوەی بگاتە زەریای ئارام.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Mize، Ronald L.؛ Swords، Alicia C. S. (2010). Consuming Mexican Labor: From the Bracero Program to NAFTA (بە ئینگلیزی). University of Toronto Press. لاپەڕە ١٧٥. ژپنک ٩٧٨-١-٤٤٢٦-٠١٥٨-١.
- ^ «The International Boundary and Water Commission - Its Mission, Organization and Procedures for Solution of Boundary and Water Problems». لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی جوگرافیا
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان