بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سندووقی دراوی نێونەتەوەییی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سندووقی دراوی نێونەتەوەییی
بەشێکە لەBretton Woods system
دامەزران٢٢ی تەممووزی ١٩٤٤
بواری کارloan origination
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەManaging Director of the International Monetary Fund
Chief executive officerKristalina Georgieva
زمانی فەرمیزمانی ئینگلیزی
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ئەندامیNetwork for Greening the Financial System، ORCID
بەشێکە لە کۆمپانیاینەتەوە یەکگرتووەکان
ھاوبەشی لەگەڵڕێکخراوەی نێونەتەوەییی فڕۆکەوانیی مەدەنی
شوێنی بارەگاکانواشینگتن دی سی
دەقی بنەڕەتیArticles of Agreement of the International Monetary Fund
وێبگەhttps://www.imf.org/
Official observer status in organizationWorld Intellectual Property Organization، International Organization for Migration، کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

سندووقی دراوی نێونەتەوەییی (ئای-ئێم-ئێف) دامەزراوەیەکی داراییی نێونەتەوەیی و دەزگایەکی تایبەتمەندی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بنکە سەرەکییەکەی لە واشینگتن دی سییە. لە ١٩١ وڵاتی ئەندام پێکدێت، و ئەرکە ڕاگەیەندراوەکەی «کارکردن بۆ پەرەپێدانی ھاوکاریی دراویی جیھانی، دەستەبەرکردنی سەقامگیریی دارایی، ئاسانکاریی بازرگانیی نێونەتەوەییی، بەرەوپێشبردنی ھەلی کار و گەشەی ئابووریی بەردەوام، و کەمکردنەوەی ھەژاری لە سەرانسەری جیھاندا»یە.[١] ئای-ئێم-ئێف وەک قەرزدەری کۆتا ھەوڵ بۆ ئەو ئەندامانەی کە تووشی قەیرانی ڕاستەقینە یان ئەگەریی تەرازووی پارەدان دەبن کار دەکات.[٢]

لە تەممووزی ١٩٤٤ لە کۆنفرانسی برێتۆن وودز لەسەر بنەمای بیرۆکەکانی ھاری دێکستەر وایت و جۆن مەینارد کەینز دامەزرا،[٣] ئای-ئێم-ئێف لە ساڵی ١٩٤٥دا بە ٢٩ وڵاتی ئەندام و بە ئامانجی بنیاتنانەوەی سیستمی دراویی نێونەتەوەیی بە فەرمی دەستی بەکار کرد. لە ماوەی سێ دەیەی یەکەمیدا، ئای-ئێم-ئێف سەرپەرشتیی سیستمی برێتۆن وودزی ڕێکخستنەکانی نرخی ئاڵوگۆڕی جێگیری دەکرد. دوای ڕووخانی ئەم سیستەمە لە ساڵی ١٩٧١، ڕۆڵی سندووقەکە گۆڕا بۆ بەڕێوەبردنی کێشەکانی تەرازووی پارەدان و قەیرانە دارایییە نێونەتەوەیییەکان، و بوو بە دامەزراوەیەکی سەرەکی لە سەردەمی جیھانگیریدا.[٤]

لە ڕێگەی سیستمی پشکەوە، وڵاتان پارە بۆ سندووقێکی ھاوبەش دابین دەکەن کە دەتوانن لێی وەربگرن ئەگەر تووشی کێشەی تەرازووی پارەدان ببن؛ پشکی وڵاتێک توانای دەنگدانیشی دیاری دەکات.[٥] وەک مەرجێک بۆ قەرزەکان، ئای-ئێم-ئێف زۆرجار داوا لە وڵاتانی قەرزوەرگر دەکات کە چاکسازیی سیاسی ئەنجام بدەن، کە بە چاکسازیی پێکھاتەیی ناسراوە.[٦] ھەروەھا ڕێکخراوەکە ھاوکاریی تەکنیکی و چاودێریی ئابووری بۆ ئابووریی ئەندامەکانی دابین دەکات.[٧]

مەرجەکانی قەرزی ئای-ئێم-ئێف ڕەخنەیان لێ گیراوە بەھۆی سەپاندنی ڕێکارەکانی دەستپێوەگرتن کە دەتوانن ڕێگری لە چاکبوونەوەی ئابووری بکەن و زیان بە ھەژارترین توێژەکان بگەیەنن.[٨] ڕەخنەگران باس لەوە دەکەن کە سیاسەتەکانی سندووقەکە سەروەریی ئابووریی نەتەوە قەرزوەرگرەکان سنووردار دەکات و پێکھاتەی بەڕێوەبردنی لەلایەن وڵاتانی ڕۆژاواوە کۆنترۆڵکراوە، کە خاوەنی پشکێکی ناھاوسەنگی توانای دەنگدانن. بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی ئێستا ئابووریناسی بولگاری کریستالینا جۆرجیێڤایە، کە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩وە ئەم پۆستەی وەرگرتووە.[٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «About the IMF». International Monetary Fund (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. Isard، Peter (٢٠٠٥). Globalization and the International Financial System: What's Wrong and What Can be Done. New York: Cambridge University Press.
  3. Bordo، M.D. (١٩٩٣). Bordo، M.D.؛ Eichengreen، Barry (eds.). «The Bretton Woods International Monetary System: A Historical Overview». A Retrospective on the Bretton Woods System. London. doi:١٠.٧٢٠٨/chicago/٩٧٨٠٢٢٦٠٦٦٩٠٥.٠٠١.٠٠٠١. ژپنک ٩٧٨٠٢٢٦٠٦٥٨٧٨.
  4. Lipscy، Phillip Y. (٢٠١٥). «Explaining Institutional Change: Policy Areas, Outside Options, and the Bretton Woods Institutions». American Journal of Political Science. ٥٩ (2): ٣٤١–٣٥٦. doi:١٠.١١١١/ajps.١٢١٣٠.
  5. Blomberg & Broz 2006.
  6. Buira، Ariel (ئابی ٢٠٠٣). «An Analysis of IMF Conditionality». G-24 Discussion Papers. United Nations Conference on Trade and Development (22).
  7. Schlefer، Jonathan (١٠ی نیسانی ٢٠١٢). «There is No Invisible Hand». Harvard Business Review. Harvard Business Publishing. لە ٧ی ئابی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە لەڕێگەی hbr.org.
  8. Hertz, Noreena. The Debt Threat. New York: Harper Collins Publishers, 2004.
  9. Crutsinger، Martin (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Economist who grew up in communist Bulgaria is new IMF chief». Associated Press. لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.