بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سندرۆمی تۆرێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سندرۆمی تۆرێت یان نیشانەکانی تۆرێت (بە ئینگلیزی: Tourette's syndrome یان بە کورتکراوەی: TS) تێکچوونێکی دەماریی-گەشەکردنی باوە کە لە سەردەمی منداڵی یان ھەرزەکاریدا دەست پێدەکات.[١] ئەم سندرۆمە بە چەندین «تیکی جووڵەیی» و لانیکەم یەک «تیکی دەنگی یان ڕستەیی» دەناسرێتەوە. تۆرێت شێوازێکی توندتری تێکچوونەکانی تیکە.[٢][٣]

نیشانەکان و جۆرەکانی تیک

[دەستکاری]

تیکە باوەکانی ئەم سندرۆمە ئەمانەن:

  • تیکە جووڵەیییەکان: ترپاندنی چاو، جووڵاندنی دەموچاو، کۆکە و پاککردنەوەی گەروو.[٤]
  • تیکە دەنگییەکان: بۆنکردنی شتەکان بە دیاری، دروستکردنی دەنگی ناخۆش، یان لە حاڵەتی دەگمەندا کۆپرۆلالیا (Coprolalia - وتنی کتوپڕی وشەی نەشیاو یان قەدەغەکراو).

ئەم تیکانە وەکوو پێویستییەکی ناچاری لە ماسولکەکاندا دروست دەبن، بەڵام نەخۆش دەتوانێت بۆ ماوەیەکی کاتی کۆنتڕۆڵیان بکات. تیکەکان لە ڕووی شوێن، ڕێژە و دووبارەبوونەوەوە دەگۆڕێن. ئەم سندرۆمە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئاستی ژیری (IQ)یان تەمەنی مرۆڤ نییە.

بڵاوبوونەوە و دەستنیشانکردن

[دەستکاری]

پێشتر وا بیر دەکرایەوە کە تۆرێت نەخۆشییەکی زۆر دەگمەن و سەیرە، بەڵام ئەمڕۆ ھاتووەتە سەلماندن کە نزیکەی ١٪ی منداڵان و ھەرزەکارانی تەمەن قوتابخانە تووشی ئەم سندرۆمە دەبن. ھیچ تاقیکردنەوەیەکی تایبەت (وەک پشکنینی خوێن یان تیشک) بۆ ناسینەوەی نییە. زۆربەی حاڵەتەکان سووکن و لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەنی ھەرزەکاریدا تیکەکان کەم دەبنەوە.

زۆرجار ئەم سندرۆمە لەگەڵ تێکچوونەکانی تری وەک کەم سەرنجی-بێشڵەژانی (ADHD) و وەسواسی فیکری-کرداری (OCD) بە یەکەوە لە نەخۆشەکەدا دەردەکەون.[٥]

چارەسەر و مێژوو

[دەستکاری]

ھیچ چارەسەرێکی بنبڕکەر یان دەرمانێکی تەواو کاریگەر بۆ ئەم سندرۆمە نییە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەرمان پێویست نییە و «چارەسەری ڕەفتاری» (Behavior therapy) وەک ھێڵی یەکەمی کۆنتڕۆڵکردن بەکاردێت.[٦]

سندرۆمەکە لەلایەن دەمارناسی فەڕەنسی ژان مارتین شارکۆ، بە ناوی قوتابییەکەیەوە «ژۆرژ ژیل دۆ لا تۆرێت» ناونرا، کە لە ساڵی ١٨٨٥دا ڕاپۆرتێکی لەسەر ٩ نەخۆشی تووشبوو بڵاوکردەوە. ھۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکە نەزانراوە، بەڵام پێدەچێت تێکەڵەیەک بێت لە ھۆکاری بۆماوەیی و ژینگەیی، کە دەبێتە ھۆی تێکچوونی فەرمانی گرێ بنچینەیییەکانی مێشک (Basal ganglia).[٧][٨]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Dale RC (کانوونی یەکەمی ٢٠١٧). «Tics and Tourette: a clinical, pathophysiological and etiological review». Curr. Opin. Pediatr. (Review). ٢٩ (6): ٦٦٥–٦٧٣. doi:١٠.١٠٩٧/MOP.٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٥٤٦. PMID ٢٨٩١٥١٥٠. S2CID ١٣٦٥٤١٩٤.
  2. Martino D، Pringsheim TM (شوباتی ٢٠١٨). «Tourette syndrome and other chronic tic disorders: an update on clinical management». Expert Rev Neurother (Review). ١٨ (2): ١٢٥–١٣٧. doi:١٠.١٠٨٠/١٤٧٣٧١٧٥.٢٠١٨.١٤١٣٩٣٨. PMID ٢٩٢١٩٦٣١. S2CID ٢٠٥٨٢٣٩٦٦.
  3. Jankovic J (ئەیلوولی ٢٠١٧). «Tics and Tourette syndrome» (PDF). Practical Neurology: ٢٢–٢٤. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. «Definitions and classification of tic disorders. The Tourette Syndrome Classification Study Group». Arch. Neurol. (Research support). ٥٠ (10): ١٠١٣–١٠١٦. تشرینی یەکەمی ١٩٩٣. doi:١٠.١٠٠١/archneur.١٩٩٣.٠٠٥٤٠١٠٠٠١٢٠٠٨. PMID ٨٢١٥٩٥٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە.
  5. Robertson MM، Eapen V، Singer HS، et al. (شوباتی ٢٠١٧). «Gilles de la Tourette syndrome» (PDF). Nat Rev Dis Primers (Review). ٣ (1) 16097. doi:١٠.١٠٣٨/nrdp.٢٠١٦.٩٧. PMID ٢٨١٥٠٦٩٨. S2CID ٣٨٥١٨٥٦٦. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. Dure LS، DeWolfe J (٢٠٠٦). «Treatment of tics». Adv Neurol (Review). ٩٩: ١٩١–١٩٦. PMID ١٦٥٣٦٣٦٦.
  7. Gilles de la Tourette G، Goetz CG، Llawans HL (١٩٨٢). «Étude sur une affection nerveuse caractérisée par de l'incoordination motrice accompagnée d'echolalie et de coprolalie». Advances in Neurology: Gilles de la Tourette Syndrome. ٣٥: ١–١٦. As discussed at Black KJ (٣٠ی ئازاری ٢٠٠٧). «Tourette syndrome and other tic disorders». eMedicine. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئابی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  8. Robertson MM، Reinstein DZ (١٩٩١). «Convulsive tic disorder: Georges Gilles de la Tourette, Guinon and Grasset on the phenomenology and psychopathology of Gilles de la Tourette syndrome» (PDF). Behavioural Neurology. ٤ (1): ٢٩–٥٦. doi:١٠.١١٥٥/١٩٩١/٥٠٥٧٩١. PMID ٢٤٤٨٧٣٥٢. لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.