بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سنجاقی شارەزوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سنجاقی شارەزوور
سنجاقی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٥٣٤–١٩١٨

نەخشەی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی ١٨٩٢، سنجاقی شارەزوور (لێرەدا Chehrizor) بە ڕەنگی زەرد نیشان دراوە، لە نێوان دوو سنجاقەکەی تردا.
ناوەندکەرکووک
ژمارەی دانیشتووان 
 ١٩١٢
٨٩,٥٧٣
مێژوو
مێژوو 
 دامەزراندن
١٥٣٤
 ناوی گۆڕدرا بە "سنجاقی شارەزوور"
١٨٦٩–١٨٧٢
 ناوی گۆڕدرا بە "سنجاقی کەرکووک"
١٨٩١/٩٢
١٩١٨
پێشوو
دواتر
سەفەوییەکان
عێراقی زۆرەملێ
ئەمڕۆ بەشێک لەھەرێمی کوردستان (عێراق)

سنجاقی شارەزوور (بەئینگلیزی: Sanjak of Shahrizor، عوسمانی: سنجاق شھرزور)، پێشتر سنجاقی بابان، دواتر بۆ ماوەیەکی کورت ناوەکەی گۆڕدرا بۆ سنجاقی کەرکووک، بەشێکی کارگێڕی پلە دووی (سنجاقئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، لە ساڵی ١٥٣٤ دامەزراوە.[١] ناوی شارەزوور لە ھەمان ناوەی ناوچەکەوە ھاتووە، کە پێدەچێت بە مانای "دارستانی پاشایەتی" بێت. پایتەخت و گەورەترین شاری ئەم سنجاقە کەرکووک بوو. سنجاقەکە لە ١٧١٢ گوند لە سەرانسەری ٦ قەزا و ١٧ ناحیە پێکھاتبوو. سنجاقی شارەزوور لە سەرەتادا سنجاقی ئەیالەتی شارەزوور بوو.[٢] ھەرچەندە دواتر بەشێک بوو لە ویلایەتی مووسڵ، کەوتبووە نێوان سنجاقی مووسڵ و سنجاقی سلێمانی. لەگەڵ ئاگربەستی موودرۆس لە ساڵی ١٩١٨ ھەڵوەشایەوە.[٣]

مێژوو

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٥٣٤ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی شارەکانی ھاوردەی ھەولێر و کەرکووکی خستە ناو دۆمەینەکانی خۆیەوە، لەگەڵ زۆربەی عێراقی ئێستا، ئەمەش بووە ھۆی دروستکردنی سنجاق. بنەماڵەی بابانی کورد لە ماوەی سەدەی ١٨ و ١٩دا دەسەڵاتێکی زۆریان بەسەر ئەم سنجاقەدا ھەبوو، بەمجۆرە سنجاقەکە ناوی "سنجاقی بابان" بوو.[٤] لەم سەردەمەدا سنجاقێکی ئەیالەتی شارەزوور بوو (ھەروەھا بابان حوکمڕانی دەکرد).[٥] گرنگی کەرکووک لە سەدەی 18دا گەشەی کرد کاتێک خێڵی بابان بە تەواوی خۆیان لەوێ جێگیر کردبوو، وای لێکرد ببێتە پایتەختی فەرمی سنجاق و ئەیالەت.

دوابەدوای چاکسازییەکانی (مەدحەت پاشا) کە لە نێوان ساڵانی ١٨٦٩ بۆ ١٨٧٢ وەک پارێزگاری بەغدا کاری کردووە، ناوی سنجاقەکە گۆڕدرا بۆ "سنجاقی شارەزوور"، تا ئەو کاتە خێڵی بابان لە دەسەڵاتدا نەبوو.[٦] لە ساڵی ١٨٩١/٩٢ (١٣٠٩ کۆچی) سوڵتانی ئەوکاتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، عەبدولحەمیدی دووەم، ناوی "سنجاقی شارەزوور"ی گۆڕی بۆ "سنجاقی کەرکووک" بۆ ئەوەی ھەڵەی ڕێنووسی و تێکەڵاوی نێوان "شارەزوور" و "سنجاقی زۆر" ڕابگرێت. ئەو ناوە نوێیە زۆر درێژەی نەکێشا، لەبەرئەوەی عوسمانییەکان لە ساڵی ١٩١٨ بە ئاگربەستی موودرۆس کۆنترۆڵی عێراقیان لەدەستدا.

جوگرافیا

[دەستکاری]

لە سنووری سنجاقەکەدا سێ ڕووباری گەورە ھەن، زێی گەورە، زێی بچووک و ڕووباری سیروان. ھەموویان لە ئاودێری زەویدا زۆر بەسوود بوون. بە گشتی سنجاقەکە زۆر بەپیت بوو، بەڵام بە شێوەیەکی کارا سوودی لە بەرھەمەکانی نەبینیبوو، لەبەرئەوەی ئامرازە کشتوکاڵییەکان لەڕادەبەدەر بەسەرچوو بوون و ئامرازەکانی گواستنەوەش ناڕێک بوون. سنجاقەکە ئاژەڵی ماڵی وەک مەڕ و بزن و مانگا و گا و گامێش و ئەسپ و کەر و وشتری ھەبووە. ئەسپێکی نایاب لە دەوروبەری کەرکووکی پایتەخت دەتوانرا بدۆزرێتەوە. شوێنەوارە کۆنەکان ئەوە دەردەخەن کە دەشتەکانی سنجاقەکە بە کەناڵە ئاوییە گەورەکان ئاودێری دەکران، کە لە ڕووبارەکانی زێی بچووک و زێی گەورە و دیجلەوە ھاتبوون.[٧]

دیمۆگرافیا

[دەستکاری]

سنجاقەکە عەرەب و ئاشووری و جوولەکە و کورد و تورکمانی تێدابووە. کورد و عەرەبی سنجاقەکە بەسەر چەندین ھۆز و خێڵدا دابەش بوون. زۆرینەی دانیشتوانی ناوچە گوندنشینەکان کورد بوون، کورد خۆیشی لە کەرکووکدا دەژیا، ئەوان بە گشتی زۆرینەی ھەرێمەکان بوون. دانیشتوانی تورکمان لە ناوچە شارییەکان بە تایبەتی لە کەرکووک چڕبوونەتەوە. عەرەبەکان لە ھەردوو ناوچەی گوندنشین و شارەکاندا دەژیا. تەواوی سنجاقەکە ١٧١٢ گوندی ھەبووە.[٨]

شاری کەرکووک

[دەستکاری]

بە گوتەی (شەمسەدین سامی) کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا سەردانی شاری کەرکووکی کردووە، کورد سێ لەسەر چواری شاری کەرکووکی پێکھێناوە و ئەوانی دیکەش تورکمان و عەرەب و جوولەکە و ئاشووری بوون.[٩] ئەو سەردەمە و لە دەوروبەری ساڵی ١٨٩٤/٩٥ ژمارەی دانیشتوانی شاری کەرکووک ٢٩ ھەزار و ١٤٠ کەس بوو.[١٠] لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا تورکمانەکانی عێراق زۆرینە بوون لە ناوەندی شارەکەدا و بەمجۆرە دانیشتوانی کەرکووک زۆرینەیان تورکمان بوون.[١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA70&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  2. E.J.W. Gibb memorial series, 1937, E. J. Brill, University of California
  3. «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. Ágoston, Gábor; Masters, Bruce Alan (2009). Encyclopedia of the Ottoman Empire. Infobase Publishing. ISBN 978-1-4381-1025-7.
  5. https://archive.org/details/bub_gb_66hCAAAAcAAJ
  6. https://www.meforum.org/middle-east-quarterly/who-owns-kirkuk-the-turkoman-case
  7. «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  8. The Ottoman Empire and its Heritage: Politics, Society and Economy. ISSN 1380-6076.
  9. https://archive.org/details/kamus-ul-alam/Gamos_alaalam_1/
  10. "Türkmenler". 2016-03-04. Archived from the original on 2016-03-04. Retrieved 2024-08-09.
  11. https://www.kurdistan24.net/ar/story/298495