سمکۆ سەرھەڵدان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سمکۆ سەرھەڵدان

لەدایکبوون١٩٨٢
مەرگ٣ی ئەیلوولی ٢٠١١
ھۆکاری مەرگکوشتن
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتوان، فەرماندەری گشتیی ھێزەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
چالاکبوون١٩٩٩-٢٠١١
حیزبی سیاسی


مەجید کاویان ناسراو بە سمکۆ سەرھەڵدان (١٩٨٢ لە بانە - ٣ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە کوتامان) جێنشینی فەرماندەی گشتی ھێزەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان باڵی چەکداری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بوو کە لە شەڕی قەندیل لە لایەن ھێزەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کوژراو.[١]

ژیان[دەستکاری]

مەجید کاویان لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری بانە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩٩٩ بوو بە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان و ناوی سمکۆ سەرھەڵدانی بۆ خۆی ھەڵبژارد و لە ئۆپراسییۆنەکانی چەکدارانە لە ناوچەکانی پارێزگای دێرسم|دێرسم و دەریای ڕەش چالاکیی دەکرد. لە ساڵی ٢٠٠٣ لە دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بەشدار بوو. لە سمکۆ سەرھەڵدان وەکوو دوویەمین کەسایەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ناو دەبراو.[١]

کوژران[دەستکاری]

سمکۆ سەرھڵدان لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە شەڕی قەندیل لە حاڵێک کە خەریکی فەرماندەری کردن بوو، بە ھۆی لێدانی گولەی تۆپ لە لایەن ھێزەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کوژراو. گەریلایەکی دیکەش بە ناوی ڕۆژھات بۆتان ھاوکات کوژراو.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]