بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سلێمان حەلەبی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سلێمان حەلەبی

سلیمان الحلبی
نەخشی سەردەمیانەی سلێمانی حەلەبی
لەدایکبووننز.١٧٧٧
مەرگنز.١٨٠٠
پیشەخوێنکاری توێژینەوەی ئایینی
ناسراوە بەتیرۆرکردنی ژەنەراڵی فەڕەنسی ژان باپتیست کلیبەر

سلێمان حەلەبی (بە عەرەبی: سليمان الحلبي‎؛ ١٧٧٧ – ١٨٠٠) کوردێکی دانیشتووی شاری حەلەب بوو کە لە ساڵی ١٨٠٠ کوژرا بەھۆی کووشتنی ژەنەراڵی باڵای ھێزەکانی فەڕەنسا ژان باپتیست کلیبەر لە میسر کە ئەرکەکەی گرتبووە دەست دوای گەڕانەوەی ناپۆلیۆن بۆ فەڕەنسا. سلێمان سزادرا بە سووتاندنی دەستەکانی تا ئێسکەکانی و دواتر کووشتنی بە ھەڵدڕین.[١]

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

سلێمان حەلەبی ساڵی ١٧٧٧ لە حەلەبی سووریا لەدایکبوو لە خێزانێکی کوردی بەناوی قوس قۆپار. باوکی بەناوی محەممەد ئەمین بازرگانی کەرە و زەیتوون بوو. ساڵی ١٧٩٧ باوکی سلێمانی نارد بۆ میسر بۆ خوێندنی زانستی ئیسلامی لە زانکۆی ئەزھەر. مێژوونووس خەیرەدین ئەسەدی لە پەرتووکی موسوعە حلب المقارنە دەڵێت «سلێمان حەلەبی لەدایکبووی خێزانی وانسە بوو کە ئەوە لەلایەن چەندین شارەزاوە پشتڕاستکراوەتەوە ئەم خێزانە لە حەلەب ژیاون بەڵام ھەندێک شارەزاش پێیان وایە سلێمان لە خێزانی ئۆسی شاری عەفرین بووە.» ساڵی ١٨٠٠ و لە تەمەنی ٢٣ ساڵی سلێمان ژەنەڕاڵی فەڕەنسی ژان باپتیست کلیبەری تیرۆرکرد کە تازە شوێنی ناپۆلیۆن بۆناپارتی گرتبووەوە وەک ژەنەڕاڵی باڵای ھێزەکانی فەڕەنسا لە میسر. لەپێناو نزیک بوونەوە لە ژەنەڕاڵە فەڕەنسییەکە سلێمان خۆی وەک سواڵکەرێک پیشان دا و دوای نزیک بوونەوە لێی بە چەقۆیەک ھێرشی کردە سەری.[١][٢][٣]

تیرۆرکردن و دادگایی و کووشتن

[دەستکاری]
کووشتنی ژەنەراڵ کلیبەر لەلایەن سلێمان حەلەبی
دۆکیومێنتی سزادانی سلێمان حەلەبی بە عەرەبی

ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ١٨٠٠ سلێمانی حەلەبی لە ماڵی ژەنەڕاڵ کلیبەر نزیک بوویەوە لەشێوەی سواڵکەرێکدا و داوای بینینی ژەنەڕاڵەکەی کرد. کاتێک لێک نزیک بوونەوە کلیبەر دەستی درێژ کرد بۆ سلێمان تاوەکو ماچی بکات لەبەرامبەر ھەندێک پارە بەڵام لە جیاتی دا سلێمان ژەنەڕاڵەکەی بۆ خۆی ڕاکێشا بەتوندی و چوار جار بە چەقۆیەکی تیژ لێی دا. یەکێک لە ھاوەڵەکانی کلیبەر ھەوڵی دا بەرگری بکات بەڵام سلێمان ئەویشی بریندار کرد گەرچی برینەکەی سەخت نەبوو.

سلێمان خۆی شاردەوە لە پارکێکی نزیک بەڵام دۆزرایەوە لەلایەن سەربازانی فەڕەنسا لەگەڵ چەقۆکەی. سلێمان دەستگیرکرا و ئەشکەنجە درا بەڵام ڕەتی کردەوە ھیچ پەیوەندییەکی ھەبێت بە شێخ عەبدوڵڵا شەرقاوی یان ھەر ڕێکخراوێکی دژ بە داگیرکاری فەڕەنسی لە میسر. سلێمان دادگایی کرا و سزادرا بە ھەڵدڕین لە ڕۆژی ناشتنی ژەنەڕاڵ کلیبەر. پێش کووشتنی سلێمان سەرجەم ئەو کەسانەی دیکە کە تاوەنبار کرابوون بە ھاودەستی لەگەڵ سلێمان بەبەرچاویەوە سوتێنران و دواتر سەریان لە لاشەیان کرایەوە. دوای ئەوەی نۆرەی سلێمان خۆی ھات دەستەکانی سوتێندران تا ئێسکەکانی دەستی بەدەرکەوتن و دواتر بە ھەڵدڕین کوژرا بەڵام بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر گیانی دەرنەچوو و بە ئازارەوە دەیناڵاند. دوای مردنی سەری سلێمان لە لاشەی جیاکرایەوە و لەئێستادا کەلەسەری سلێمان لەگەڵ چەقۆیەکەی لە پاریس نمایش دەکرێن و بە فەڕەنسی لەسەریان نووسراوە «تاوانبار».[٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «1800: Suleiman al-Halabi, assassin of General Kleber». executedtoday. June 17th, 2014. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  2. (Source in Arabic) http://www.aladeyat.org/other_files/Pdf/asadi.pdf ٧ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. page Nr.1574
  3. Jeffry R. Halverson, Nathaniel Greenberg, Islamists of the Maghreb, Routledge, 2017 داڕێژە:Lire en ligne
  4. داڕێژە:Article
  5. [ttps://www.midilibre.fr/2014/08/06/carcassonne-conserve-le-poignard-de-l-assassin-de-kleber,1034872.php «Carcassonne conserve le poignard de l'assassin de Kleber»]. 7 août 2014. {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە: |month=، |author link=، |citation=، و |coauthors= (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |consulté le= چاوپۆشیی لێ کرا (|access-date= پێشنیار کراوە) (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |site= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)