سکووڵی زمانی زانکۆی سلێمانی
ڕواڵەت
(لە سكووڵی زمانی زانكۆی سلێمانیەوە ڕەوانە کراوە)
سکووڵی زمان لە زانکۆی سلێمانی دوای ڕاپەڕینی ساڵی (١٩٩١) کە بووە ھۆی دروستبوونی پەرلەمان وحوکمەتی ھەرێمی کوردستان، بە ھەوڵ و کۆششی زانست خوازان و دڵسۆزانی سلێمانی و کوردستان، ھەوڵێکی چالاکانە و دڵسۆزانە درا بۆ سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی زانکۆی سلێمانی. دوای ئەوەی ڕژێمی فاشی بەعس ساڵی (١٩٨١) ئەم زانکۆیەی گواستەوە بۆ شاری ھەولێر و سکووڵی زمان لە ڕۆژی ١٤-١١-١٩٩٢ دامەزراوە و وانەی تیادا وتراوەتەوە.
سەرەتا لەم سکوڵەدا تەنیا بەشی زمان وئەدەبی کوردی کرایەوە (١٩٩٢)، ساڵی (١٩٩٣) بەشی زمان و ئەدەبی عەرەبیش کرایەوە و ساڵی (١٩٩٤) بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزیش کرایەوە.
خوێندنی باڵا لە سکووڵی زماندا ساڵی (١٩٩٧-١٩٩٨) دەستی پێکردو لە ھەر سێ بەشە زانستییەکە خوێندکاری وەرگرتووە و تا ئەمڕۆ ئەو پڕۆسەیە بەردەوامە.
زانکۆ
[دەستکاری]