بۆ ناوەڕۆک بازبدە

٠٩ (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سفر نۆ (فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)
٠٩
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەربەختیار فەتاح
بەرھەمھێنەربەختیار فەتاح
نووسەردارکۆ جەبار
ئەکتەران
مۆسیقالارزان مەحموود
وێنەگری سینەمایی
مۆنتاژمیران عومەر
دەرچوون
١٣ی ئایار (ھەولێر)
ماوەی فیلم٩٢ خولەک
وڵاتکوردستان
زمانکوردی
تێچوون$٤٥٠٬٠٠٠[٢]

٠٩ فیلمێکی ٢٠٢١ی تاوانی ھەستبزوێنی کوردییە کە لەلایەن بەختیار فەتاح بەرھەمھێنەرێندراوە لە یەکەم کاری دەرھێنانیدا. شوان عەتووف، ماھیر حەسەن، سیروان جەمال، چریکە عەبەڕەش، ژاڵە ڕەسوول، بێساران جاسم و محمد وریا ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. بە «یەکەم فیلمی ڕازئامێزی تاوانی کوردی» دانراوە،[٣] فیلمەکە دەربارەی لێکۆڵەرێکە کە ڕووبەڕووی باندێک دەبێتەوە کە بازرگانی بە ئەندامی مرۆڤەوە دەکەن کە ھەڕەشەیان لە دکتۆرێک کردووە بۆ ئەندامەکان.

لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ لە تەلاری ھونەر، سلێمانی پریمیەر کرا. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ لە سینەماکان پەخشکرا. ڕۆژی ١٣ی ئایار، ھاوکات لەگەڵ جەژنی ڕەمەزان فیلمەکە لە ھەولێر نمایشکرا. |

ئەکتەرەکان

[دەستکاری]
کاستی فیلمی ٠٩ لە نمایشی پریمەریدا
کارەکتەرەکانی فیلمی ٠٩
ئەکتەرڕۆڵ
ماھیر حەسەنمیکائیل
شوان عەتووفئالان
سیروان جەمالجان
چریکە عەبەڕەشسارا
ژاڵە ڕەسووللیزا
بێساران جاسمئارام
چالاک سالارماسیگر
ھاڤین فوندا ساچسەوسەن
دێلاویت مێسفینمینا
خەندوولسەماکەر
ڕەنج سەڕاجڕفێنەر
محمد وریامحمد

ڕاگەیاندن

[دەستکاری]

ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩، لە ڕێوەڕەسمێکدا لە ھۆتێل گراند میلینیوم لەشاری سلێمانی فیلم و کاستەکەی ئاشکرا کران. لەبۆنەکە ئەوە باسکرا کە لە ١ی ئەیلوولەوە دەستیان بەوێنەگرتنی فیلمەکە کردووە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «فیلمی 09 لەسەر شاشەی سینەماکان نمایش دەکرێت». Kurdistani Nwe. ٤ی شوباتی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی فیلمی 09».
  3. «یەکەمین فیلم لە ژانری نھێنی و تاوان» [The first film in the genre of mystery and crime]. YouTube. 09 Movie. ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]