سزا نێونەتەوەیییەکان
| سزا نێونەتەوەیییەکان | |
|---|---|
| لقی | سزا |
| بابەتی لاوەکی | سیاسەتی دەرەکی، یاسای نێونەتەوەیی |
سزا نێونەتەوەیییەکان کۆمەڵێک بڕیاری سیاسی و ئابوورییە کە بەشێکی دانەبڕاو لە ھەوڵە دیپلۆماسییە حکوومییەکان پێکدەھێنن کە وڵاتانی فرەلایەن و ڕێکخراوە ناوچەییەکان دژی دەوڵەتان و ڕێکخراوەکان ئەنجامی دەدەن.[١] [٢] [٣] [٤] یان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی یان پاراستنی یاسا نێونەتەوەییەکان و بەرگریکردن لە جۆرەھا ھەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی. ئەم بڕیارانە بە پلەی یەکەم بریتین لە سەپاندنی کاتی سنووردارکردنە ئابووری، بازرگانی، دیپلۆماسی و جگە لە (ڕێوشوێنی سزادان) کە کاتێک ھەڵدەگیرێن کە نیگەرانییە ئەمنییە پاڵنەرەکان چیتر جێبەجێ نەبن و کاتێک ھیچ ھەڕەشەیەکی نوێ سەرھەڵنادات.
بەپێی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، تەنھا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان مافی ئەوەی ھەیە دەسەڵات بدات بە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ جێبەجێکردنی سزاکان (ماددەی ٤١) کە دەبێت ھەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندبن پێیەوە (ماددەی ٢.٢). وەک کاریگەرترین ئامرازی ئاشتیانەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ ڕێگریکردن یان چارەسەرکردنی ھەڕەشەکان بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەییی کاردەکات. سزاکان بەکارھێنانی ھێزی سەربازی ناگرێتەوە، بەڵام ئەگەر سزاکان نەبنە ھۆی یەکلاییکردنەوەی دیپلۆماسیانەی ناکۆکییەکە، ئەنجوومەنی ئاسایش دەتوانێت بەپێی ماددەی ٤٢ بە جیا ڕێگە بە بەکارھێنانی ھێز بدات.
سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانرێت تێکەڵ بە سزا تاکلایەنەکان بکرێت کە بەسەر دەوڵەتاندا سەپێنراون بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانیان. [٥] بەزۆری ئامانجیان فشاری ئابووری پتەو و ڕێوشوێنی جێبەجێکراو لەژێر سزا تاکلایەنەکاندا دەتوانێت لە ھەوڵی دیپلۆماسی زۆرەملێیەوە دەست پێبکات تا شەڕی ئابووری یان وەک پێشەکییەک بۆ شەڕی نێوان دوو دەوڵەت یان زیاتر.
چەند جۆرێکی سزا ھەیە:
- گەمارۆ ئابوورییەکان: بەزۆری قەدەغەکردنەکە بەسەر بازرگانیدا دەسەپێندرێت و لەوانەیە سنووردار بێت بە ھەندێک کەرت وەک چەک و کەرەستەی سەربازی، یان ھەندێک ئیستسنای وەک (خۆراک و دەرمان).
- سزا دیپلۆماسییەکان: بریتین لە سنووردارکردن یان نەھێشتنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، وەک باڵیۆزخانەکان.
- سزا سەربازییەکان: دەستێوەردانی سەربازی لەخۆدەگرێت.
- سزای وەرزشی: ئەمانە ڕێگری دەکەن لە کەسان و تیپەکانی ناو وڵاتێک لە ڕکابەریکردن لە ڕووداوە نێونەتەوەییەکان.
- سزای ژینگەیی: لە دوای ڕاگەیاندنی کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگەی مرۆڤ، ھەوڵە نێونەتەوەییەکان بۆ پاراستنی ژینگە وردە وردە زیادیان کردووە.
سزا ئابوورییەکان لە سزای بازرگانی جیا دەکرێنەوە، کە بە ھۆکاری تەنھا ئابووری جێبەجێ دەکرێن و بەزۆری لە شێوەی باج یان ڕێوشوێنی ھاوشێوەدا دەگرنەبەر نەک سزا و قەدەغەکردنی بازرگانی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Hufbauer، Gary (٢٠٠٧). Economic Sanctions Reconsidered. Washington, DC: Peterson Institute for International Economics. لاپەڕە ٥. ژپنک ٩٧٨-٠٨٨١٣٢-٤٠٧-٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ 1946-، Cortright, David (٢٠٠٠). The sanctions decade : assessing UN strategies in the 1990s. Lopez, George A. Boulder, Colo.: Lynne Rienner Publishers. لاپەڕە ١. ژپنک ١٥٥٥٨٧٨٩١١. OCLC ٤٣١١٥٢١٠.
{{cite book}}:|دوایین=ناوی ژمارەییی ھەیە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ساڵ=/|ڕێکەوت=ناگونجێ (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ↑ «European Union sanctions». EEAS - European External Action Service (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Assembly of the African Union Fourteenth Ordinary Session | African Union». au.int (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Enrico، Carisch (٢٠١٧). The evolution of UN sanctions : from a tool of warfare to a tool of peace, security and human rights. Rickard-Martin, Loraine,, Meister, Shawna R. Cham, Switzerland: Springer. لاپەڕە ٤٥٤ ff. ژپنک ٩٧٨٣٣١٩٦٠٠٠٤٨. OCLC ١٠٠٨٩٦٢٩٠٥.