سریتی جھا
سریتی جھا | |
|---|---|
![]() Jha in 2022 | |
| لەدایکبوون | ٢٦ی شوباتی ١٩٨٦ |
| خوێندنگە | Sri Venkateswara College, University of Delhi |
| پیشە | Actress |
| چالاکبوون | 2007–present |
کارە ناودارەکان | Dil Se Di Dua... Saubhagyavati Bhava? Balika Vadhu Kumkum Bhagya |
سریتی جھا (; لەدایکبووی ٢٦ی شوباتی ١٩٨٦) ئەکتەری ھیندییە و بە پلەی یەکەم لە تەلەڤیزیۆنی ھیندی کاردەکات. بەھۆی گشتگیربوونی لە کۆمەڵێک ژانردا لە کۆمیدیای ڕۆمانسیەوە تا درامای تاوانکاری، وەرگری چەندین خەڵاتە لەوانە دوو خەڵاتی ITA, سێ خەڵاتی ھیندی تێلی و دوو خەڵاتی زێڕین. ژا یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٧ بە درامای ھەرزەکاران، Dhoom Machaao Dhoom, ڕۆڵی مالینی شارمای بینی. پاشان جھا خۆی وەک ئەکتەری سەرەکی جێگیر کرد بە ڕۆڵی سودا «دیڤیکا» شارما ڤاشیشت لە فیلمی Jyoti, Sandhya Savratkar Pradhan لە فیلمی Rakt Sambandh و Jhanvi Dobriyal / Sia Pratapsingh لە فیلمی Dil Se Di Dua... Saubhagyavati Bhava?. جا بە وێناکردنی پراگیا ئارۆرا مێھرا لە فیلمی کومکوم بەگیا ناسنامەی بەرفراوانی بەدەستھێنا. لە ساڵی ٢٠٢٢ بەشداری لە فیلمی Fear Factor: Khatron Ke Khiladi 12 کردووە، کە تێیدا پلەی ١٠ی بەدەستھێناوە و بووەتە پلەی سێیەمی Jhalak Dikhhla Jaa 10.[١]
ژیانی سەرەتایی و پەروەردە
[دەستکاری]ژا لە ٢٦ی شوباتی ١٩٨٦ لە شاری بیگوسارای لە ویلایەتی بیھار لەدایکبووە.[٢][٣] لەگەڵ خێزانەکەی لە شاری کۆلکەتا دەژی و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لەوێ مانەوە، پاشان ڕووی لە کاتماندۆی نیپاڵ کرد. پاشان ڕوویان لە نیودەلھی کرد و لەوێ لە قوتابخانەی گشتی لاکسمان بەردەوام بوو لە خوێندن.[٤] بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی سری ڤێنکاتێسوارا لە نیودەلھی تەواو کردووە. خوشکێکی گەورەی ھەیە بە ناوی میناکشی و برایەکی بچووکی ھەیە بە ناوی شاشانک.[٥][٦]
فیلمۆگرافی
[دەستکاری]تەلەڤیزیۆن
[دەستکاری]ھەروەھا سەیری بکە
[دەستکاری]- لیستی خانمەکتەرە تەلەڤیزیۆنییەکانی ھیندی
- لیستی خانمەکتەرە تەلەڤیزیۆنییەکانی ھیندستان
ئاماژەکان
[دەستکاری]- ↑ Agarwal، Stuti (٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣). «Didn't leave Saubhagyavati Bhava for Balika Vadhu: Sriti Jha». The Times of India. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «Kumkum Bhagya's Sriti Jha turns 31; here are 6 times the actress looked completely different from her onscreen image». The Times of India]l. ٢٧ی شوباتی ٢٠١٧. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Happy Birthday Sriti Jha: Rare and unseen pictures of the Kumkum Bhagya actress». India Today. ٢٦ی شوباتی ٢٠١٦. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Kumkum Bhagya: 8 Lesser known facts about actress Sriti Jha aka Pragya». The Times of India (بە ئینگلیزی). ٣٠ی ئابی ٢٠١٧. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Sriti Jha: Venky has one of the best drama societies in Delhi University». Times of India. ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Kumkum Bhagya star Sriti Jha says, "If my sister had not convinced me, I wouldn't be acting"». Bollywood Hungama. ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
