سرکەی ھەنار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

[١]سرکەی هەنار،شلەیەکی خەستە،دروستدەکرێت لە دنکی هەنار.تامەکەی زۆر ترشە لەگەڵ بوونی کەمێک تامی شیرینی.ڕەنگەکەی سورەکی تاریکە.

دروستدەکرێت بە کوڵاندنی شەربەتی هەنار تا خەستدەبێتەوە.

سوودی پزیشکیشی هەیە بۆ کێشەکانی نێو زار و پووک. سوودی دیکەشی هەیە وەک ڕێگرتن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە ،یارمەتی هەرسکردنیش دەدات.

بەکاردێ لە ئامادەکردنی خۆراک وەکو بەکارهێنانی بۆ خۆشکردنی گۆشت،بامیە،کفتە و پەلکەمێو و چەندین بەکارهێنانی دی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "دبس الرمان", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2023-01-03, retrieved 2023-04-21