سروە عەبدولواحید
| سروە عەبدولواحید | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠ |
| پیشە | سیاسەتوان، ڕۆژنامەوان، نووسەر |
| پۆستەکان | ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق |
| پەروەردە | زانکۆی بەغدا |
| ئەندامی حیزبی | بزووتنەوەی گۆڕان، جووڵانەوەی نەوەی نوێ |
سروە عەبدولواحید سیاسەتمەدارێکی کوردی عێراق و ڕۆژنامەنووسێکی پێشووە و پێشتر ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان بووە. لە ساڵی ٢٠١٨دا بووە یەکەم ژن کە کاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕابگەیەنێت. خوشکی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێیە و وەک سەرۆکی ئەو حیزبە لە پەرلەمانی عێراقدا کاردەکات.
ناوبراو بە دژایەتیکردنی بنەماڵەی بارزانی ناسراوە، بە «خێزانی دەسەڵاتدار» ناوی دەبات، بەتایبەتی سەرۆکی ھەرێم لەو کاتەدا مەسعوود بارزانی، کاتێک لە ساڵی ٢٠١٧ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا.[١][٢]
ژیاننامە
[دەستکاری]سروە عەبدولواحید لە ساڵی ١٩٧٠ لە پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە.
لە ساڵی ١٩٩٣ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی عەرەبی لە کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی بەغدا بەدەستھێناوە، لە بواری ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن کاری کردووە، پاشان لە بواری وانەوتنەوە.
کاری سیاسی وەک ئەندامی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی سلێمانی دەستپێکردووە، جگە لەوەی لە ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٣ کار لەسەر بابەتەکانی مافی ژنان دەکات، لە ساڵی ٢٠١٤دا سروە عەبدولواحید وەک نوێنەری پارێزگای ھەولێر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەڵبژێردرا و تا ساڵی ٢٠١٨ بوو بە سەرۆکی کوتلەی پەرلەمانیی گۆڕان. ئەندامی تۆڕی ژنە پەرلەمانتارانی عەرەبیشی بەدەستھێنا.
بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ساڵی ٢٠١٨ی نەکرد.
لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٨ پۆلیسی ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ھێزی پێشمەرگە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد. ئەمەش دوای ئەو لێدوانانەی لە ئەیلوولی ٢٠١٧ دا بۆ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی عەرەبی وتبووی کە ژمارەیەک خێزانی پێشمەرگە بەھۆی وەرنەگرتنی مووچەی تەرخانکراو بۆیان لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەدەست بارودۆخێکی سەختی ئابوورییەوە دەناڵێنن. پێش فەرمانی دەستگیرکردنەکە گردبوونەوەی ھەزاران چەکداری پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی مەنسوور بارزانی کوڕی مەسعوود بارزانی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەو لێدوانانە بەڕێوەچوو.[٣][٤]
ناوی ناوبراو لەنێو کاندیدەکانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٨دا ھاتووە.[٥]
بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ساڵی ٢٠٢١ی لە پارێزگای سلێمانی کرد، کە زۆرترین دەنگی ژنانی بەدەستھێناوە، ھەروەھا بە سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەڵبژێردرا.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ https://web.archive.org/web/20180924033423/http://ina.iq/archives/64484
- ↑ https://web.archive.org/web/20180924141712/https://www.youm7.com/story/2018/9/23/%D9%86%D8%A7%D8%A6%D8%A8%D8%A9-%D9%83%D8%B1%D8%AF%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D8%B9%D9%84%D9%86-%D8%AA%D8%B1%D8%B4%D8%AD%D9%87%D8%A7-%D9%84%D9%85%D9%86%D8%B5%D8%A8-%D8%B1%D8%A6%D9%8A%D8%B3-%D8%AC%D9%85%D9%87%D9%88%D8%B1%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82/3961863
- ↑ https://web.archive.org/web/20161215152801/http://www.alhurra.com/a/erbil-/339183.html
- ↑ https://web.archive.org/web/20181114060412/http://www.alalam.ir/news/3795226/%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%B2%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%8A%D9%85%D9%82%D8%B1%D8%A7%D8%B7%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%D9%8A-%D9%8A%D8%B1%D8%B4%D8%AD-%D9%81%D8%A4%D8%A7%D8%AF-%D8%AD%D8%B3%D9%8A%D9%86-%D9%84%D8%B1%D8%A6%D8%A7%D8%B3%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82