ستیڤ کوگان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ستیڤ لەساڵی ٢٠١٣.

ستیڤن جۆن "ستیڤ" کوگان (لەدایکبووی ١٤ی ئۆکتۆبەری ١٩٦٥) ئەکتەرێکی بەڕیتانیە.ستیڤن لەساڵانی ١٩٨٠ەکان دەستی کردووە بە کاری هونەری و کاری ڕێکخەری دەنگی کردووە.لەساڵی ١٩٩٩ ستیڤن هەستا بە درووستکردنی کارەکتەرێکی تایبەت بەخۆی بەناوی "ئالان پاتریج" کە تیایدا بۆ ساڵانی داهاتوو سێ جار بۆ خەڵاتی بافتا پاڵێورا و توانی دووانیان بباتەوە.لەساڵی ٢٠١٣ش ستیڤن گەڕایەوە بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی ئالان پاتریج لە فیلمی (Alan Patridge : Alpha Papa)دا بەشدار بوو ، کە فیلمەکە بۆ چەندان هەفتە لە بۆکس ئۆفیسی بەڕیتانی یەکەم بوو.

ستیڤ بەشداری چەندان فیلمی گەورەی هۆڵیوودی کردووە لەوانە :سیانەی فیلمی (Night at The Museum)  (Around The World in 80 Days) ، و لەپاڵ ئەکتەر ڕۆبەرت داونی جونیۆر لە فیلمی (Tropic Thunder) ، لەپاڵ ئەکتەر ویل فێرێل لە فیلمی کۆمێدی (The Other Guys) و چەندان فیلمی تر.

ستیڤن بۆ فیلمی (Philomena) بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و بافتا و خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورا وەک نووسەری فیلمەکە. بەزۆری فیلمەکانی ستیڤن کۆمێدین و لە سینەمای بەڕیتانی هەوادارێکی زۆریان هەیە.