ستیڤ ئێروین
ستیڤ ئێروین | |
|---|---|
ستیڤن لە ساڵی ٢٠٠٥دا | |
| لەدایکبوون | ستیڤن ڕۆبەرت ئێروین ٢٢ی شوباتی ١٩٦٢ |
| مەرگ | ٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ (٤٤ ساڵ ژیاوە) کەنارەئاوی بات، کوینزلەند، ئوسترالیا |
| ھۆکاری مەرگ | پێوەدانی ماسیی سەفەن بەر سنگی |
| شوێنی حەوانەوە | باخچەی ئاژەڵانی ئوسترالیا، بیروا، کوینزلاند |
| پیشە | ژینگەناس، گیانلەبەرناس، پارێزەری ژینگە، کەسایەتیی تەلەڤزیۆنی، خشۆکناسی |
| چالاکبوون | ١٩٩١–٢٠٠٦ |
| ھاوسەر | تێری ئێروین (ز. ١٩٩٢) |
| منداڵ(ەکان) | بیندی ئێروین ڕۆبەرت ئێروین |
| باوان |
|
| وێبگە | australiazoo |
| واژوو | |
ستیڤن ڕۆبەرت ئێروین (٢٢ی شوباتی ١٩٦٢ – ٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦) کەسێکی ئوسترالی بوو کە کاری پاراستنی سروشت، پاراستنی ژینگە، بەخێوکردنی ئاژەڵان لە باخچەی ئاژەڵان، پێشکەشکاریی تەلەڤزیۆنی، و فێرکردنی خەڵک دەربارەی ئاژەڵە کێوییەکانی دەکرد. ناسراو بوو "ڕاوچیی تیمساحەکان"، ئەم ناسناوە بە مانای کوشتنی تیمساح ناهێت؛ بەڵکو ئاماژەیە بۆ شێوازی تایبەتی ئەو لە گرتن و گواستنەوەی تیمساحەکان لە شوێنە ئاوەدانەکانەوە بۆ ناوچەی پارێزراو تا لە دەستی مرۆڤ ڕزگاریان بێت. ئەو بە کەسایەتییەکی کاریگەر لە کەلتووری ئوسترالیا[١][٢] و وەکو یەکێک لە گەورەترین پارێزەرانی ژیانی کێوی دادەنرێت.[٣][٤]
ئێروین لەناو تیمساح و خشۆکەکانی تردا گەورە بوو و فێری زانیاریی دەربارەیان بوو لەلایەن باوکییەوە، بۆب ئێروین. لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٩٠دا ناوودەنگی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا لە ڕێگەی ڕاوچیی تیمساحەکان، کە زنجیرەیەکی بەڵگەنامەیی جیهانی بوو دەربارەی ژیانی کێوی، بە هاوبەشی لەگەڵ هاوسەرەکەی تێری ئێروین پێشکەشی دەکرد. هەروەها ئەم ژن و مێردە بەرنامەکانی دۆسیەکانی کرۆک، یاداشتەکانی ڕاوچیی تیمساحەکان، و نەوەی نوێی پزیشکانی ئاژەڵانیان پێشکەش دەکرد. ئەوان بە هاوبەشی خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی باخچەی ئاژەڵانی ئوسترالیایان دەکرد، کە لەلایەن دایک و باوکی ستیڤن ئێروینەوە لە بیروا، کوینزلەند دامەزرابوو. خاوەنی دوو منداڵن بە ناوەکانی بیندی ئێروین و ڕۆبەرت ئێروین.
لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦دا، ئێروین بەهۆی برینێکەوە کە ماسییەکی سەفەن[ئ] پێیوەی دا گیانی لەدەستدا لە کاتی وێنەگرتنی بەڵگەنامەیییەکی ژێر ئاو لە بەربەستی مەزنی ڕیفدا. گیانلەدەستدانی بووە هەواڵێکی جیهانی و شەپۆلێک لە خەمباری و شۆکی لێکەوتەوە لەلایەن هەواداران، دەزگاکانی ڕاگەیاندن، حکومەتەکان و ڕێکخراوە قازانج نەویستەکانەوە. چەندین باخچەی گشتی، باخچەی ئاژەڵان، شەقام، کەشتیی «سافیار ستیڤن ئێروین»، جۆرە شەیتانۆکەیەک بە ناوی «کریكی ستیڤن ئێروینی»، و گەڕەستێرۆچکەی ٥٧٥٦٧ کریكی بە ڕێزلێنان لە ناوی ئەو ناونراون. خێزانی ئێروین بەردەوامن لە بەڕێوەبردنی باخچەی ئاژەڵانی ئوسترالیا.
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ↑ جۆرە ماسییەکی پانی ژێر ئاوە کە کلکێکی تیژ و ژەهراویی هەیە بۆ بەرگری لە خۆی. ستیڤ لە کاتی مەلەکردندا لەسەر ئاستێکی نزیک لە ماسییەکە، بە هەڵە لەلایەن کلکی ماسییەکەوە ڕاستەوخۆ بەر سنگی کەوت و بووە هۆی وەستانی دڵی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Parra، Santiago (20 August 2024). «The Ultimate List of Famous Australian Icons for Content Creation». Mindesigns. لە 20 August 2024 ھێنراوە.
- ↑ Alder، Joe (18 December 2024). «The Most Googled Australians - Who's Popular in 2025?». Rocket Agency. لە 18 December 2024 ھێنراوە.
- ↑ «What We Can Learn from Steve Irwin». ZooLab UK. 15 November 2024. لە 15 November 2024 ھێنراوە.
- ↑ Hausheer، Justine E. (11 August 2020). «The Crocodile Hunter Was My Childhood Hero». Cool Green Science. لە 11 August 2020 ھێنراوە.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم تەلەڤیزیۆن وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |