ستودیۆکانی پاینھوود لە تۆرنتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ستودیۆکانی پاینھود لە تۆرنتۆ کە پێشتر ناسرابوو بە "فیلم پۆرت" (بە ئینگلیزی: Pinewood Toronto Studios) پێکھاتووە لە کۆمەڵێک ستۆدیۆی مەزنی بواری سینەمایی بۆ بەرھەم ھێنانی بەرھەمی تەلەڤژیۆنی و فیلمی سینەمایی، کەوتۆتە شاری تۆرەنتۆ لەکەنەدا، بەیەکەمین ستۆدیۆ دادەنرێت لە کەنەدا کە توانیبێتی بەرھەمھێنانی فیلمی گەورە و مەزن لەخۆبگرێت، ناونانی بە "Pinewood Studios Group" بۆ ھۆی کڕینەوەی بەشێکی گەورەی ستۆدیۆکانی لەلایەن ھاوبەشگای بێڵ ی شانشینە یەکگرتوەکان.

ھەڵکەوتەی شوێنەکەی کەوتۆتە سەر شەقامی commissions ڕووبەرڕوو بە دەریاچەی شۆر.

مێژوو[دەستکاری]

بیناسازی[دەستکاری]

پڕۆژەکە ڕووبەری ٤٫٥ھێکتار زەوی داگیرکردووە لەناوچەی بەندەری تۆرەنتۆ، کەپێشتر ناوچەیەکی پیشەسازی بووە، دواتر بووەتە کۆمەڵە ستۆدیۆیەکی بچوک، دەتوانین بڵێین ناوچەی پۆرت لاند بریتیە لە تێکڕای تەواوی پڕۆژەکە.

لە ساڵی ٢٠٠٦ کۆششی تەواوی بۆکرا و قۆناغی یەکەمی لە ٢٠ئۆگستی ٢٠٠٨کرایەوە.

لە فیلم پۆرتەوە بۆ ستۆدیۆکانی پاینھود لە تۆرەنتۆ[دەستکاری]

لە یۆنیۆی ٢٠٠٩ ستۆدیۆکان چوونە ناو ڕێککەوتنێکی فرۆشتن و بەکڕێ دان لەگەڵ ھاوبەشگای The Pinewood Studios Group، کە دوای کڕینەوەی ھاوبەشگاکە ناوی خۆی بەسەرسەپاند.

ستۆدیۆکانی پاینھوود لە تۆرەنتۆ بە گونجاندنی ژینگەییانە بونیاترانەوە و باڵاخانەکانی دۆستی ژینگەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]