ستانداردی پێشکەوتووی کۆدکردن
| ستانداردی پێشکەوتووی کۆدکردن | |
|---|---|
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨ |
| خوێندنەوەی ئای پی ئەی | ˈrɛindaːl |
| دامەزرێنەر | Vincent Rijmen، Joan Daemen |
| لەسەر بنچینەی | Square |
| ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ |
| تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/aes، https://crypto.stackexchange.com/tags/aes |
ستانداردی پێشکەوتووی کۆدکردن (ئەی ئی ئێس)، کە ھەروەھا بە ناوە ڕەسەنەکەی ڕاینداڵ ناسراوە، ڕێسایەکە بۆ کۆدکردنی دراوە ئەلیکترۆنییەکان کە لەلایەن پەیمانگای نیشتمانیی ستاندارد و تەکنۆلۆژیا (ئێن ئای ئێس تی)ی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠١دا دامەزراوە.[١]
ئەی ئی ئێس جۆرێکە لە شێوازی کۆدکردنی بلۆکیی ڕاینداڵ[٢] کە لەلایەن دوو کۆدداڕێژەری بەلجیکی بە ناوەکانی جۆن دێمن و ڤینسێنت ڕاینمێن پەرەی پێدراوە، کە پێشنیارێکیان[٣] پێشکەش بە ئێن ئای ئێس تی کرد لە کاتی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەی ئی ئێسدا. ڕاینداڵ خێزانێکە لە شێوازەکانی کۆدکردن کە خاوەنی قەبارەی جیاوازی کلیل و بلۆکن. بۆ ئەی ئی ئێس، ئێن ئای ئێس تی سێ ئەندامی خێزانی ڕاینداڵی ھەڵبژارد، کە ھەر یەکەیان قەبارەی بلۆکەکەی ١٢٨ بیتە، بەڵام سێ درێژیی جیاوازی کلیلیان ھەیە: ١٢٨، ١٩٢ و ٢٥٦ بیت.
ئەی ئی ئێس لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە پەسەند کراوە. ئەمە جێگەی ستانداردی کۆدکردنی دراوە (دی ئای ئێس)ی گرتەوە کە لە ساڵی ١٩٧٧دا بڵاوکرابووەوە. ئەو ئەلگۆریتمەی لەلایەن ئەی ئی ئێسەوە وەسف کراوە ئەلگۆریتمێکی کلیلی ھاوتایە، ئەمەش بەو مانایەیە کە ھەمان کلیل بۆ ھەردوو پرۆسەی کۆدکردن و کۆدکردنەوەی دراوەکان بەکاردێت.
لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەی ئی ئێس لەلایەن ئێن ئای ئێس تی وەک ستانداردی فیپس پەن ١٩٧ (فیپس ١٩٧)ی ئەمریکا لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١ ڕاگەیەندرا.[١] ئەم ڕاگەیاندنە دوای پرۆسەیەکی پێنج ساڵەی ستانداردکردن ھات کە تێیدا پازدە دیزاینی ڕکابەر پێشکەش کران و ھەڵسەنگێندران، پێش ئەوەی کۆدکردنی ڕاینداڵ وەک گونجاوترین ھەڵبژێردرێت.
ئەی ئی ئێس لە ناو ستانداردی ئای ئێس ئۆ/ئای ئی سی ١٨٠٣٣–٣ جێگیر کراوە. ئەی ئی ئێس لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٠٢ وەک ستانداردێکی حکوومەتی فیدراڵیی ئەمریکا کاری پێ کرا، دوای ئەوەی لەلایەن وەزیری بازرگانیی ئەمریکا دۆناڵد ئیڤانس پەسەند کرا. ئەی ئی ئێس لە زۆر گورزەی جیاوازی کۆدکردندا بەردەستە، و یەکەم (و تەنیا) کۆدکردنی بەردەستە بۆ جەماوەر کە لەلایەن ئێن ئێس ئەیی ئەمریکاوە بۆ زانیارییە زۆر نھێنییەکان پەسەند کرابێت کاتێک لە مۆدیوڵێکی کریپتۆگرافیی پەسەندکراوی ئێن ئێس دەیدا بەکاردێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 Federal Information Processing Standards Publication 197. ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١ https://web.archive.org/web/20240823165748/https://nvlpubs.nist.gov/nistpubs/FIPS/NIST.FIPS.197-upd1.pdf. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «fips-197» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ Daemen، Joan؛ Rijmen، Vincent (٩ی ئازاری ٢٠٠٣). لاپەڕە ١ https://web.archive.org/web/20130305143117/http://csrc.nist.gov/archive/aes/rijndael/Rijndael-ammended.pdf#page=1. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٥ی ئازاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ Joan Daemen and Vincent Rijmen (٣ی ئەیلوولی ١٩٩٩). https://web.archive.org/web/20070203204845/https://csrc.nist.gov/CryptoToolkit/aes/rijndael/Rijndael.pdf. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣ی شوباتی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)