پارێزگای ستارا زاگۆرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ستارا زاگۆرا (پارێزگا)ەوە ڕەوانە کراوە)
پارێزگای ستارا زاگۆرا
دامەزران٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩
وڵاتبولگاریا
پایتەختستارا زاگۆرا
دابەشکاریی کارگێڕیبولگاریا
ناوچەی کاتیکاتی ئەوروپای ڕۆژهەڵات
خاکی ئاماریYugoiztochen Planning Region
Associated electoral district27th MMC – Stara Zagora
پۆتانی شوێن٤٢°٢٥′٠″N ٢٥°٣٠′٠″E
دانیشتووان٢٩١٬٨٥٢
بەرزی لە ئاستی دەریا٤٠٠ مەتر
ھاوسنوورە لەگەڵپارێزگای گابرۆڤۆ، پارێزگای خاسکۆڤۆ
ڕووبەر٥٬١٥٢ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttp://www.sz.government.bg/
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیلСТ
Map

پارێزگای ستارا زاگۆرا (بە بولگاری: Област Стара Загора) پارێزگایەکی باشووری ناوەڕاستی بولگاریایە ناوی لێنراوە لە ناوەندی کارگێڕی و پیشەسازییەکەیەوە- شاری ستارا زاگۆرا. پارێزگاکە ڕووبەرەکەی ٥١٥١٫١ کیلۆمەتر دووجایە[١] کە دابەشکراوە بەسەر ١١ شارەوانیدا کە کۆی ژمارەی دانیشتووانیان ھەیە، تا مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩، کە ٣٥٠٬٩٢٥ کەسە.[٢][٣][٤] لە نێوان ساڵی ١٩٣٤ و ساڵی ١٩٤٩، پارێزگاکە بەشێک لە پارێزگای کارجالی ئێستای لەخۆگرتبوو.[٥]

دانیشتووان[دەستکاری]

ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای ستارای زاگۆرا ٣٧٠٬٦٦٥ کەس بووە (٣٧٠٬٦١٥ کەسیش ھاتووە) بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠١، کە ٤٨٫٩٪یان لە ڕەگەزی نێر و ٥١٫١٪یان لە ڕەگەزی مێ بوون.[٦]ا کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە کە لەلایەن دامەزراوەی نیشتمانی ئاماری بولگاریا ڕاگەیەندراوە، ژمارەیان ٣٥٠٩٢٥ کەس بووە[٢]کە ٢٥٫٢٪یان دانیشتووانی سەرووی ٦٠ ساڵە[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]