سایمۆن کاوڵ
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
سایمۆن کۆوێڵ | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٩ (٥٤ ساڵ) لەندەن بریتانیا |
| نیشتەجێی | بەریتانیا |
| پیشە | دادوەر |
| ھاوسەر | لاورێن سیلڤەرمان |
| مناڵ(ەکان) | ئێریک |
سایمۆن کۆوێڵ (بە ئینگلیزی: Simon Cowell) دەرھێنەر و بەرھەمھێنەری چەند پرۆگرامێکی بەناوبانگە وەک "بریتن گۆت تالێنت"، "پۆپ ئایدڵ"، "ئێکس فاکتەر" و "ئەمێرکان ئایدڵ"ە. ئەو خاوەنی کۆمپانییایەکی میوزیکە بە ناوی سایکۆ. لە ڕۆژی ٧ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٩[١] لە ناوچەی لامبێس شاری لەندەنی پایتەختی بریتانیا لە دایک بووە. بە یەکێک لە دادوەرە گرنگەکانی بریتانیاو ئەمێریکا دادەنرێت و نازناوی خۆی گەیاندووە. لە ساڵی ٢٠٠٤ و ٢٠١٠ لە گۆڤارێکی بەناوبانگی ئەمێریکی لە لیستی سەد پیاوە سەرنجڕاکێشەکەی جیھاندا بووە. کوڕی جولیا بەرێتە کە خانمێکی سەماکەری بریتانییەو باوکی بەڕەچەڵەک جوولەکەیە و دەرھێنەری میوزیکەو ناوی ئێریک کۆوێڵە. برایەکی بچووک و سێ براو خوشکێکی لە خۆی گەورەتر ھەیە بە ناوەکانی نیکۆلاس، جۆن، تۆنی، میشێل و جونی. کۆلێجی زمان و ئەدەبی تەواو کردووەو پاشان بەشی کۆمەڵایەتی. سایمۆن بۆ ماوەیەکی زۆر ھاوسەرگیریی نەکردووە، ماوەیەک پەیوەندیی ھەبووە لەگەڵ خانمێکی ئێرانی بەناوی موژگان حوسەینی و پاشان جیا بوونەتەوە. پاشان پەیوەندی لەگەڵ کچێکی تردا دروست دەکات بەناوی لاورێن سیلڤەرمان. لە پاش ماوەیەک سیلڤەرمان لە ڕێی ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوی دەکاتەوە کە دووگیانە لە سایمۆن و لە ڕێکەوتی ١٤ شوباتی ٢٠١٤ (ئێریک) یەکەم کوڕی سایمۆن لەدایک دەبێت و لەلایەن پزیشکەوە دەسەلمێنرێت کە کوڕی ڕاستییەتی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە.