ساکرامێنتۆ، کالیفۆرنیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ساکرامێنتۆ شارێکە لە ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پایتەختی ویلایەتی کالیفۆرنیایە کە دەکەوێتە باکووری ئەو ویلایەتە. مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٣٩. شاری ساکرامنتۆ بەدرێژایی ڕووباری ساکرامنتۆ و باشووری یەکگرتنی لقەکانی «ڕووباری ئەمریکی» لە دۆڵی فراوانی ناوەڕاستی کالیفۆرنیا ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی ٢٠٠٧دا ٤٦٠ ھەزار و ٢٤٢ کەس بووە، بەمەش دەبێتە حەوتەم گەورەترین شاری ویلایەتی کالیفۆرنیا. ساکرامنتۆ ناوەکی کولتووری و ئابووری "ناوچەی گەورەی ساکرامنتۆ"یە. ئەم ناوچە گەورەیە پارێزگاکانی ئێل دۆرادۆ و پلاسەر و ساکرامێنتۆ و یۆلۆ لەخۆدەگرێت و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٢٬١٣٦٬٦٠٤ کەسە. لە ساڵی ٢٠٠٤ ئەم ناوچەیە وەک یەکێک لە ١٠ شوێنی سەرەکی بۆ ژیان لە ئەمریکا ناسێندرا.[ژێدەر پێویستە]

مێژوو[دەستکاری]

ھیندییەکانی نیسنان و ھیندییەکانی میوک ھەزاران ساڵ لەم ناوچەیەدا ژیاون. لە ساڵی ١٧٩٩ یان ١٨٠٨، گەڕێنەرێکی ئیسپانی بە ناوی گابرێل مۆراگا دۆڵی ئەم ناوچەیەی دۆزییەوە و ناوی ئەم دۆڵە و ڕووبارەکەی ناوە ساکرامێنتۆ کە بە زمانی ئیسپانی بە واتای " کۆمۆنۆی پیرۆز " دێت. ناوکی سەرەتایی شاری ساکرامنتۆ قەڵایەک بوو کە کۆچبەرێکی سویسری بە ناوی جۆن سوتەر لە ساڵی ١٨٣٩ لەم شوێنەدا دروستی کرد. لە کاتی کۆچی بەکۆمەڵانەی ئاڵتوون گەران بۆ کالیفۆرنیا، ساکرامێنتۆ یەکێک بوو لە ناوەندە بازرگانی و کولتوورییە سەرەکییەکان بۆ ئەم کۆچبەرانە و بە وێستگەیەکی سەرەکی بۆ بەلەمی ھەڵم و بەلەم و ھێڵی ئاسن دادەنرا. دوا وێستگەی پۆستە ھەڵگرەکان بۆ ڕۆژاوای ئەمریکا، ھێڵی پۆنی ئێکسپرێس، ساکرامێنتۆ بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Sacramento, California»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.