بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سانسۆرکردن لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی (OIC) بە ڕەنگی سەوز لەسەر خەریتەکە ئاماژەیان پێ کراوە. ڕێکخراوی OIC کە لە ٥٧ وڵات پێکهاتووە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لۆبی کردووە بۆ قەدەغەکردنی قسەکردنی ڕەخنەگرانە لە محەممەد. [١]

  فێرکاری و ئارگیومێنتە ئیسلامییەکان هەندێک جار بە درێژایی مێژوو بۆ سانسۆری ئایینی بەکارهێنراون و حاڵەتی سانسۆر لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکاندا زۆر هەیە.

نموونەیەک فەتوایە لە دژی ئایەتەکانی شەیتان (ڕۆمانێک)، کە فەرمانی لە سێدارەدانی نووسەرەکەی کردووە بەهۆی کوفرەوە. یاخود کاتێک نووسەری کورد مەریوان ھەڵەبجەیی فەتوای کوشتنی بۆ دەرکرا بەهۆی نووسینە ڕەخنەگراوییەکانی لە ئیسلام.

وێناکردنی محەمەد ئیلهامبەخش بووە بۆ مشتومڕ و پاڵنانی سانسۆرکردن. هەندێک لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکان پۆلیسی ئایینییان هەیە کە جێبەجێکردنی یاسای شەریعەتی ئیسلامی جێبەجێ دەکەن. [٢] [٣] لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥، هێرش کرایە سەر ڕۆژنامەی شارلی ئێبدۆ چوونکە کاریکاتێرێکیان لەسەر محەممەد دروست کردبوو؛ دەرنجامی ئەم هێرشە، ١٢ کەس کوژران و ١١ کەسیش بریندار بوون.

لە وڵاتە غەیرە ئیسلامییەکاندا، زۆرجار ئیسلام وەک هۆکارێک بۆ خۆسانسۆرکردن ئاماژەی پێکراوە. هەندێک جار ئەم خۆسانسۆرە بەهۆی هەڕەشەی توندوتیژییەوەیە. [٤]

سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی گەورەترین ڕێکخراوی ئیسلامی جیهان کە بە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ناسراوە، داوای قەدەغەکردنی یەکجارەکی ئەو شتانەیان کرد کە دەتوانرێت وەک سووکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلامی هەژمار بکرێت. [١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 Kaleem، Jaweed (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٢). «At United Nations, Organization Of Islamic Cooperation Calls For Ban On Insulting Prophet Muhammad». HuffPost. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. Gheddo، Piero. «VATICANO Leone XIV: 'Famiglie generano il futuro dei popoli'». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  3. «Middle East | Saudi minister rebukes religious police». BBC News. ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  4. Miller، Joshua Rhett (٢٢ی نیسانی ٢٠١٠). «Comedy Central Censors 'South Park' Episode After Muslim Site's Threats». Fox News. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.