بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سانتیاگۆ بێرنابیۆ (یاریزان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سانتیاگۆ بێرنابیۆ
سانتیاگۆ لە ساڵی ١٩٧١
١١ھەمین سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید
پێشینە ئەنتۆنیۆ سانتۆس
پاشینە لویس دێ کارلۆس
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون Santiago Bernabéu de Yeste
١٨٩٥/٦/٨
ئالمانسا، ئیسپانیا
مردن ١٩٧٨/٦/٢
مەدرید، ئیسپانیا
نەتەوە ئیسپانی
پیشە یاریزان

سانتیاگۆ بێرنابیۆ دی یەستێ (٨ی حوزەیرانی ١٨٩٥ – ٢ی حوزەیرانی ١٩٧٨) یاریزانێکی تۆپی پێی ئیسپانی بوو کە وەک ھێرشبەر یاریی بۆ یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید کردووە و، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییەکانی مێژووی ڕیاڵ مەدرید دادەنرێت،[١] کە لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٤٣ تا مردنی و بۆ ماوەی ٣٤ ساڵ و ٢٦٤ ڕۆژ وەک سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید کاری کردووە.

لەژێر سەرکردایەتی بێرنابیۆ، یانەی ڕیاڵ مەدرید بوو بە تیپێکی باڵادەست لەسەر ئاستی ناوخۆیی و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا، کاریگەرییەکەی لە دەرەوەی یاریگای تۆپی پێ درێژبووەوە، یاریگای ئێستای یانەکە بە ناوی ئەو ناونراوە.[٢]

ساڵانی سەرەتایی و پیشە

[دەستکاری]

بێرنابیۆ لە شەقامی سان سێباستیان لە شاری ئەلمانسا لە پارێزگای ئەلباسیتێ لە ئیسپانیا لەدایکبووە؛ کە خێزانەکەی لەوێ دەژیا.

خێزانی سانتیاگۆ ھەر لە تەمەنی منداڵیەوە ڕوویان لە مەدرید کرد و لە ساڵی ١٩٠٩ لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا پەیوەندی بە لاوانی ڕیاڵ مەدریدەوە کرد، دوای ئەوەی ساڵانێک بینەری بەردەوامی یارییەکانیان بوو، بێرنابیۆ ماوەیەکی زۆریش قۆڵبەستی کاپتنی یانەکەی ھەڵگرتبوو، لە ساڵی ١٩٢٠ سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە ڕیاڵ مەدرید کشایەوە و پەیوەندی بە ڕکابەرەکەی شارەکەیەوە کرد کە ئەتلەتیکۆ مەدریدە، لەوێ تەنھا یەک یاری ئەنجامدا و پاشان لە ساڵی ١٩٢١ گەڕایەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید و وەک ھێرشبەر یاری دەکرد پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩٢٦ واز لە یاریکردن بھێنێت، دواتریش تا ساڵی ١٩٣٥ بەردەوام بوو لە پەیوەندی لەگەڵ یانەکەدا، سەرەتا وەک ڕاھێنەری تیپی یەکەم، دواتر وەک بەڕێوەبەر و ئینجا بووە بە یاریدەدەری ڕاھێنەر.[٣]

دەسکەوتەکان

[دەستکاری]

یاریزان

[دەستکاری]

سەرۆک

[دەستکاری]
  • تۆپی پێ:
  • تۆپی باسکە:
    • لیگا ئیسپانیۆلا دی باڵۆنسێستۆ:
      • ١٩٥٧، ١٩٥٨، ١٩٥٩–٦٠، ١٩٦٠–٦١، ١٩٦١–٦٢، ١٩٦٢–٦٣، ١٩٦٣–٦٤، ١٩٦٤–٦٥، ١٩٦٥–٦٦، ١٩٦٧–٦٨، ١٩٦٨–٦٩، ١٩٦٩–٧٠، ١٩٧٠–٧١، ١٩٧١–٧٢، ١٩٧٢–٧٣، ١٩٧٣–٧٤، ١٩٧٤–٧٥، ١٩٧٥–٧٦، ١٩٧٦–٧٧
    • جامی شای ئیسپانیا:
      • ١٩٥١، ١٩٥٢، ١٩٥٤، ١٩٥٦، ١٩٥٧، ١٩٦٠، ١٩٦١، ١٩٦٢، ١٩٦٥، ١٩٦٦، ١٩٦٧، ١٩٧٠، ١٩٧١، ١٩٧٢، ١٩٧٣، ١٩٧٤، ١٩٧٥، ١٩٧٧
    • جامی پاڵەوانانی ئەورووپا فیبا:
      • ١٩٦٣–٦٤، ١٩٦٤–٦٥، ١٩٦٦–٦٧، ١٩٦٧–٦٨، ١٩٧٣–٧٤، ١٩٧٧–٧٨
    • تۆپی باسکە جامی لاتین:
      • ١٩٥٣
    • جامی نێوان کیشوەرەکانی فیبا:
      • ١٩٧٦، ١٩٧٧

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «36 a�os sin Santiago Bernab�u» [36 years without Santiago Bernabéu]. Marca.com (بە Spanish). ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤. {{cite web}}: replacement character لە |سەردێڕ= لە 5 (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  2. «REAL MADRID C.F. - ERROR». Real Madrid CF. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. «REAL MADRID C.F. - ERROR». Real Madrid CF. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]