سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٠
| سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٠ | |
|---|---|
| لقی | phablet |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ |
| بەشێک لە زنجیرەی | سامسۆنگ گالاکسی |
| لە پێش | سامسۆنگ گالاکسی ئێس ١٠ |
| لە دوای | سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢١، Samsung Galaxy S21 5G |
| پەرەپێدەر | سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس |
| دروستکەر | سامسۆنگ، سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس |
| CPU | ئێکسینۆس |
| سیستمی پشتگیریکراو | ئەندرۆید ١٠ |
| وێبگە | https://www.samsung.com/us/mobile/galaxy-s20-5g/، https://fishki.ua/smartfony-i-telefony/samsung-galaxy-s20-ultra-5g-sm-g988b-12-128gb-cosmic-black/ |
| سەرچاوەی وزە | lithium-ion battery |
| Storage device | microSD |
سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٠ زنجیرەیەک[١] تەلەفۆنی زیرەکە کە لەسەر بنەمای ئەندرۆید دروستکراون، پەرەپێدراون و بازاڕیان بۆ کراوە لەلایەن سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسەوە وەک بەشێک لە زنجیرەی گالاکسی ئێس.[٢][٣] ئەمانە بەیەکەوە وەک جێگرەوەی زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ١٠ خزمەت دەکەن. سێ مۆبایلی یەکەم لە ڕووداوی گالاکسی ئەنپاکد-ی سامسونگ لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ ئاشکرا کران، لەکاتێکدا مۆدێلی فان ئیدیشن (وەشانی لایەنگر) لە ڕووداوی گالاکسی ئەنپاکد-ی سامسونگ لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئاشکرا کرا.[٤][٥][٦][٧][٨]
زنجیرەی ئێس٢٠ پێکھاتووە لە مۆدێلە سەرەکییەکانی گالاکسی ئێس٢٠ و گالاکسی ئێس٢٠+ کە بەشێوەیەکی سەرەکی بە قەبارەی شاشەکە جیا دەکرێنەوە، مۆدێلێکی گەورەتر کە تیشکی خراوەتە سەر کامێراکەی، گالاکسی ئێس٢٠ ئەڵترا، و مۆدێلێکی سەرەکی ھەرزانتر، گالاکسی ئێس٢٠ ئێف ئی.[٩] گرنگترین پێشکەوتنەکان بەراورد بە مۆدێلی پێشوو، سەرەڕای تایبەتمەندی باشترکراو، شاشەیەکە بە خێرایی نوێکردنەوەی ١٢٠ ھێرتز، سیستەمێکی کامێرای باشترکراو کە پشتگیری تۆمارکردنی ڤیدیۆی ٨ کەی (٧٦٨٠×٤٣٢٠) دەکات بۆ سێ مۆدێلی یەکەم و گەورەکردنێکی نزیکبوونەوەی ٣٠–١٠٠ جار، بەپێی مۆدێلەکە.[١٠][١١]
سێ مۆبایلی یەکەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٠[١٢] و لە ئەورووپا لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ خرانە بازاڕەوە، لەکاتێکدا فان ئیدیشن لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە سەرانسەری جیھان خرایە بازاڕەوە. نرخی سەرەتایی گالاکسی ئێس٢٠ ئێف ئی، ئێس٢٠، ئێس٢٠+ و ئێس٢٠ ئەڵترا بە ڕێزبەندی لە ٦٩٩، ٩٩٩، ١١٩٩ و ١٣٩٩ دۆلار دەستی پێکرد.
ئەمە یەکەم زنجیرەی مۆبایلی زیرەکە کە بڕوانامەی شەحنکەری خێرای یو ئێس بی-ی لە یو ئێس بی ئیمپلیمێنتەرس فۆرۆم (یو ئێس بی-ئای ئێف) وەرگرتووە.[١٣][١٤]
لە مانگی ئایار، جۆرێکی بەھێز و پتەو بۆ بەکارھێنانی سەربازی بەناوی «وەشانی تاکتیکی» خرایە بازاڕەوە.
گالاکسی ئێس٢٠ لەلایەن سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢١ەوە جێگرەوەی بۆ دانرا، کە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا.[١٥] لە نیسانی ٢٠٢٢، دوای دەرکردنی مۆبایلی سەرەکی نوێی، سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٢، سامسونگ وەشانێکی نوێکراوەی گالاکسی ئێس٢٠ ئێف ئی-ی بەناوی گالاکسی ئێس٢٠ ئێف ئی ٢٠٢٢ دەرکرد، کە ھەمان پرۆسێسەری زنجیرەی گالاکسی ئێس٢٠-ی ھەیە. ٦ گیگابایت ڕام و ١٢٨ گیگابایت بیرگەی ناوخۆیی ھەیە و لەگەڵ وەن یو ئای ٤ کە لەسەر بنەمای ئەندرۆید ١٢ دروست کراوە دێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Should you buy the Galaxy S21 series or the Galaxy S20 series?». xda-developers. ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Samsung Galaxy S20, S20+, S20 Ultra: Price, Specs, Release Date». Wired. ISSN ١٠٥٩-١٠٢٨. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Velazco، Chris (١١ی شوباتی ٢٠٢٠). «Samsung Galaxy S20 series hands-on: 5G across the board (sort of)». Engadget. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Amadeo، Ron (١١ی شوباتی ٢٠٢٠). «Samsung's Galaxy S20 is official, with bigger screens, higher prices». Ars Technica. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Hiner، Jason (٢١ی شوباتی ٢٠٢٠). «Samsung's Galaxy S20 raises the bar for phones in 8 ways». CNET. لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Hoyle، Andrew (٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «Galaxy S20 FE is the affordable $700 phone we need right now». CNET. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Bohn، Dieter (٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «The Samsung Galaxy S20 FE brings some flagship specs at a $699 price». The Verge. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Ismail، Adam (٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «Samsung Galaxy S20 FE unveiled: Price, release date, specs and colors». Tom's Guide. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Ismail، Adam. «Galaxy S20 unveiled: Release date, price, specs and news». Tom's Guide (بە ئینگلیزی). لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Bohn، Dieter (١١ی شوباتی ٢٠٢٠). «Samsung's Galaxy S20, Plus, and Ultra First Look: Cameras, 5G, and 120 Hz Screens». The Verge. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Samsung Galaxy S20 FE review». ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١.
- ↑ Knapp، Mark. «Samsung Galaxy S20 price and deals: here's where you can get it in the US». TechRadar (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Porter، Jon (٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠). «Samsung's Galaxy S20 lineup is first to get USB certification for new fast charging tech». The Verge (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Samsung Galaxy S20 is the first phone certified for USB fast charging». Engadget (بە ئینگلیزی). ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Grunin، Lori (١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١). «Galaxy S21 through S21 Ultra, Galaxy Buds and SmartTag: Everything Samsung announced today». CNET. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.