بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئینتەرنێتی سامسۆنگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سامسۆنگ ئینتەرنێتەوە ڕەوانە کراوە)
سامسۆنگ ئینتەرنێت
گرتەی شاشەی وێبگەڕی سامسۆنگ ئینتەرنێت کە سایتی ویکیپیدیا پیشان دەدات
پەرەپێدەر(ان)سامسۆنگ
سیستەمی بەکارخەریئەندرۆید، تایزن، Wear OS، ویندۆز
جۆروێبگەڕ
وێبگەماڵپەڕی فەرمی

سامسۆنگ ئینتەرنێت وێبگەڕێکە کە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە پەرەی پێدراوە و کۆمپانیاکە وەک وێبگەڕێکی بنەڕەتی بۆ ئامێرە سەرەکییەکانی سامسۆنگ گالاکسی کە بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکەن دروست کراوە،[١] و ھەروەھا بۆ سیستەمی ویندۆزیش بڵاوکراوەتەوە وێبگەڕەکە لەسەر بنەمای کرۆمیۆم دامەزراوە

سامسۆنگ مەزەندەی کردووە کە لە ساڵی ٢٠١٦دا مانگانە نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاکیان ھەبووە، بەپێی زانیارییەکانی StatCounter لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا پشکی بازاڕی نزیکەی ٤٪ی ئامێرە مۆبایلەکانی ھەبووە و لە ساڵی ٢٠١٩دا گەیشتووەتە ٧٪[٢]

مێژوو

[دەستکاری]

ئینتەرنێتی سامسۆنگ لە ساڵی ٢٠١٣دا وێبگەڕی بنەڕەتی AOSP (ئەندرۆید)ی وەک پێشوەختە لەسەر ئامێرەکانی سامسۆنگ گالاکسی گۆڕی[٣][٤]

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وەن یو ئای ٣٫١ لە ساڵی ٢٠٢١، بەکارھێنەرانی ئینتەرنێتی سامسۆنگ (و Samsung Notes) دەتوانن بە ھاوکات لە نێوان ئامێرەکانی گالاکسی لەبەرگرتنەوە و لکاندن بکەن بۆ بەشی لەبەرگیراوەکان (Clipboard)[٥]

لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئینتەرنێتی سامسۆنگ بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز لە ڕێگەی مایکرۆسۆفت ستۆرەوە بڵاوکرایەوە پێش ئەوەی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ بەبێ ڕوونکردنەوە لاببرێت،[٦] لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ سامسۆنگ جارێکی تر بەرنامەکەی لەسەر سیستەمی ویندۆز بە شێوەیەکی تاقیکاری بڵاوکردەوە[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Samsung Internet». Samsung Developers. لە ٨ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. «Mobile Browser Market Share Worldwide». StatCounter Global Stats (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «Samsung Galaxy S4 Review». TechSpot (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٦ی نیسانی ٢٠١٣. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. «Samsung Internet». Samsung Developers. لە ٨ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. Samsung Newsroom https://www.samsung.com/ca/support/mobile-devices/galaxy-phone-copy-and-paste-across-galaxy-devices/. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  6. Beri، Devesh (١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «Samsung's browser 'Internet' mysteriously taken off the Microsoft Store». MSPoweruser (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. Samsung Newsroom https://news.samsung.com/global/samsung-internet-expands-to-pc-with-new-beta-program. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]