سامان
ڕواڵەت
لە ژمێریاریدا سامان یا ھەبوو (بە ئینگلیزی: Asset) ھەر شتێکە کە خاوەن بەھای ئابووری بێت و بتوانرێت بۆ بەرھەمھێنانی قازانج یان سوود بەکاربھێنرێت. ھەبوو دەکرێت شتی بەرھەست بێت وەک زەوی و کەلوپەل، یان دەرھەست وەک مافی چاپکردن و ناوی بازرگانی.[١] لە پۆلێنێکی تردا سامانەکان دەبن بە سامانی درێژخایەن و کورتەخایەن. سامانی کورتەخایەن ئەو سامانەیە کە بە خێرایی دەکرێت بە پارە، وەک پارە و سکەی زێڕ. لە بەرامبەردا سامانی درێژخایەن یان سامانی نەگۆڕ بە ئاسانی ناکرێت بە پارە، وەک نموونە زەوی و خانوو.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Asset»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- ↑ Holm، Len (٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨)، «Introduction to construction management»، Cost Accounting and Financial Management for Construction Project Managers، Routledge، لاپەڕە ٢١–٣٧، ژپنک ٩٧٨-١-٣١٥-١٤٧٣٠-٧، لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە