سالار کەمانگەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سالار که‌مانگه‌رەوە ڕەوانە کراوە)
سالار کەمانگەر
لەدایکبوون١٩٧٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٤٧ ساڵ)
تاران لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەژینناس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار

سالار کە‌مانگر (لەدایکبووی ١٩٧٧ لە تاران)[١][٢] بە‌ڕێوە‌بە‌ری جێبە‌جێکاری کۆمپانیای یووتیووبە‌ و جێگری سە‌رۆکی بە‌شی ڤیدیۆیە‌ لە‌ گووگڵ.[٣]

ژیاننامە[دەستکاری]

سالار کە‌مانگر لە‌ تاران لە‌دایکبووە‌ و ھە‌ڵگری بڕوانامە‌ی بە‌کالۆریۆسە‌ لە‌ زانستی زیندە‌وە‌رزانی و بە‌ چە‌ندین پاداشت و ڕێزیش لە‌ لایە‌ن زانكۆی ستانفۆرد‏‏‏ە‏‏‏وه‌، ھە‌وە‌ھا نۆیە‌مین فە‌رمانبە‌ر بوو کە‌ پە‌یوە‌ندی بە‌ گووگڵە‌وە‌ کرد لە‌ دوای دە‌رچوونی لە‌ زانکۆی ستارتفۆرد لە‌ ساڵی ١٩٩٨.

سالار کە‌مانگر سە‌رۆکی پێشوو و ئە‌ندامی تازە‌ی Meadowood Social Venture بە‌ یارمە‌تیدانی PARSA Community Foundation کە‌ کۆمە‌ڵگایە‌کی پاشماوە‌ی فارسی و قۆنتە‌راتچیە‌تی و مرۆییە‌. لە‌ چاوپێکە‌وتنێکی لە‌گە‌ڵ کۆمە‌ڵە‌ی خوێندکارانی فارسی لە‌ زانکۆی ستانفۆردا دە‌ڵێت من لە‌ ناخمە‌وە‌ دڵخۆشم بە‌ ڕێکخراوە‌کە‌ و ئە‌و کاریگە‌رییە‌ ئە‌رێییە‌ی کە‌ ھە‌یبوو لە‌سە‌ر خوێندنی دوای بە‌کالاۆریۆسی و لە‌ڕێگە‌ی دە‌ستپێشخە‌رییە‌کانی PSA-sponsoredـە‌وە‌ گە‌شە‌یە‌کی گە‌ورە‌یی داوە‌ بە‌ نرخاندنی پاشماوە‌ فارسییە‌کان.

لە‌ ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یە‌کە‌می ساڵی ٢٠١٠ ڕاگە‌یانرا کە‌ سالار کە‌مانگر کە‌ بە‌رپرسی چالاکییە‌کانی ڕۆژانە‌یە‌ شوێنی چاد ھێرلە‌ی وە‌کو بە‌ڕێوبە‌ری جێبە‌جێکاری یوتیوب دە‌گرێتە‌وە‌. لە‌پێش ئە‌مە‌دا، سالار کە‌مانگر یە‌کە‌م پلانی کاری بۆ کۆمپانیا دانا و بووە‌ بە‌رپرسی بە‌شی یاسایی و ئابووری کۆمپانیا. ھە‌ر لە‌وێە‌وە‌ ئە‌و بوو بە‌ ئە‌ندامی دۆزە‌رە‌وە‌ لە‌ دە‌ستە‌ی بە‌رھە‌مە‌کانی گووگڵ. ئە‌و شوێنە‌ی کە‌ تێیدا دە‌ستی کرد بە‌ بە‌دە‌ستھێنانی DejaNews و کردنە‌وە‌ی پاشکۆی گووگڵ گروپس. پێش ئە‌وە‌ی کە‌ ببێتە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌ری سە‌رە‌کی لە‌ یوتیوب ئە‌و جێگری سە‌رۆکی ئە‌پلیکە‌یشنە‌کانی وێبی گووگڵ بووە‌.

سەرچاوەکان[دەستکاری]