بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ساری قامیش (شارۆچکە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

 

ساری قامیش, رەرى قامیش، قاموشان ( بە تورکی: Sarıkamış ) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای قەرس . پێکهاتووە لە یەک شارەوانی و ٥٦ گوند و ٧ مەزرا . بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ ژمارەی دانیشتووانی ناوەند ٢٣ هەزار و ٥٠٥ کەس بوو و کۆی گشتی دانیشتووانی قەزاکە ٥٧ هەزار و ٣٣٤ کەس بوو . لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 100 هەزار کەس بەهۆی هەژاری نادادیی خزمەتگوزاری دەوڵەت لە قەزاکەدا کۆچاون. ڕووبەری قەزاکە ١٧٣٢ کیلۆمەتر دووجایە و بەرزییەکەی ١٥٠٠-٢٠٠٠ م. زستان زۆر بەفراوی و ساردە. زۆربەی جار بەفر دوو مەتر دەبارێت.

دیمەنێکی سرووشتی سارقامیش و چیاکانى

سنوورى قەزا ساری قامیش لە ڕۆژهەڵاتەوە دراوسێی قەزای سەلیم و قاخزمانە، لە ڕۆژئاواوە باردیز و هۆرەسان، لە باشوورەوە ئەلاژگر (زێدکا/ئاگری)، لە باکوورەوە سەلیم و باردیز و ڕووبەری ١٧٣٢ کم (١٠٧٦ میل)ی داگیرکردووە. تێکڕای بەرزییەکەی ١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠ مەتر و چیای ئاله کە ٣١٣٨ مەتر و چیاى کۆپیل (٣١٢٠م) لە سنوورەکانی دایە. شاخەکانی دیکەی گرنگ بریتین لە چیای سیپان (٢٩٠٩م)، چیای کۆسە (٢٥٩٩م [٨٥٢٧ پێ)، چیای زۆڕ و چیای کسر .

هەردوو ئاوی ڕووباری قەرس و ئاراس بەناو سنووریدا تێدەپەڕن.

هەڵکەوتی ساری قامیش (قەزاى قامووشان) لە نەخشەى ئیداری پارێزگاى قەرس

گوند و مەزراکان

[دەستکاری]

ساریقامیش

[دەستکاری]

ساریقامیش, عەلی سۆفی , ئاسبوخە, سالوتی ژێروو ( بە تورکی: A. Sallapinar )، بۆیالی ، بۆزات ، چاتاخ ، حەماملی ، قزەچوباق , باخباسان ؟ ( بە تورکی: Yagbasan )، دیویک ( بە تورکی: Yayikli )، یەنی خازی ( بە تورکی: Yenigazi )، سالوتی ژووروو ( بە تورکی: Y. Sallipinar )، ساری قامیشى کۆن ( بە تورکی: Y. Sarikamiş )، لالۆخلی.

قەرەقورت

[دەستکاری]

قەرەقورت, ئاقۆز , عەرمودلی، بالیقلی ,î باشکۆی, شادیوان ( بە تورکی: Belencik )، گوڵ فیتاب ؟ ( بە تورکی: Beşyol )، چوروک ( بە تورکی: Çardakçati )، چۆلاکلی ، سەید خان ( بە تورکی: Esmeçayir )، حۆپوێران (H ̈opwêran, tr: Gecikmez )، خۆشگێلدی ، کەلێ ( بە تورکی: Kalebaşi )، قەرەکۆسە ، قەرەپینار ، چەرمەلی ( بە تورکی: Kayalibogazi )، ماماج ( بە تورکی: Kazantaş )، قازیق بابا (tr. Kazikkaya )، قۆچۆخلی ، قۆزان ، مەسجدلی ، ئۆدالار ، ئۆرتەکەلە ، شەهید خالید ( بە تورکی: Şahithalit )، ئوزونخازی ، شوڕلیی .​​​​​​​​ بەخچەجیک، چیچەکلی، دەگرمەن دەرە، شەهید ئەمین، دەرەبخانە، قۆمیک، قەتپنار،کۆن لیجە

قەرەئورخان

[دەستکاری]

قەرەئورخان ( بە تورکی: Karaurgan )، ئاخوێران (تر. ئاکۆرێن )، ئاڵتون بولاخ ، کەچەسۆر ( بە تورکی: Balabantaş )، مجینگردى سەروو ( بە تورکی: Camyazi ), ئیسیسو, مجینگردی خواروو ( بە تورکی: Inkaya )، کۆرۆخلی ، ئەبولبارد ( بە تورکی: Kurbançayiri )، کیسماسۆر ( بە تورکی: Parmakdere )، زەک ( بە تورکی: Sirataşlar ), سیرباسان, زیوین ( بە تورکی: Süngutaş )، ئیسلامسۆر ( بە تورکی: Taşligüney )، سەید ( بە تورکی: Topkaya ) ، یەنیکۆی ، کۆتەک , مۆقسوجیق

بابەتى پەیوەندیدار

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • نەخشەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی 1:800,000 (1934).
  • "ناوى گوندەکانمان" (١٩٢٨).

داڕێژە:Bajar û gundên Sarîqamîşê