سارس

سارس یان نیشانەی توندی کۆئەندامی ھەناسە (بە ئینگلیزی: Severe acute respiratory syndrome یان کورتکراوەی: SARS) نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی کۆئەندامی ھەناسەیە کە بنچینەکەی ئاژەڵییە (Zoonotic) و بەھۆی ڤایرۆسی SARS-CoV-1ەوە دروست دەبێت، کە یەکەمین جۆری ناسراوی کۆرۆناوایرۆسی سەر بە سارسە. یەکەمین حاڵەتەکانی ئەم نەخۆشییە لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٢دا دەرکەوتن و بوونە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای سارس لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٤.[١]
بڵاوبوونەوە و پەرەسەندن
[دەستکاری]سارس نەخۆشییەکی تا ڕادەیەک دەگمەن بوو؛ لە کۆتایی پەتایەکە لە حوزەیرانی ٢٠٠٣دا، ژمارەی تووشبووان گەیشتە ٨٬٤٢٢ کەس و ڕێژەی مردن بەھۆیەوە ١١٪ بوو. لە دوای ساڵی ٢٠٠٤ەوە، ھیچ حاڵەتێکی تری تووشبوون بە ڤایرۆسی SARS-CoV-1 لە جیھاندا تۆمار نەکراوە.
لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا، جۆرێکی دووەم لەم ڤایرۆسە دەستنیشانکرا کە ناونرا SARS-CoV-2. ئەم جۆرە نوێیە بووە ھۆی نەخۆشیی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19)، کە پەتایەکی جیھانیی گەورەی لە دوای ئەو ساڵەوە لێکەوتەوە.[٢]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ The locality was referred to be "a cave in Kunming" in earlier sources because the Xiyang Yi Ethnic Township is administratively part of Kunming, though 70 km apart. Xiyang was identified on Wang N، Li SY، Yang XL، Huang HM، Zhang YJ، Guo H، Luo CM، Miller M، Zhu G، Chmura AA، Hagan E، Zhou JH، Zhang YZ، Wang LF، Daszak P، Shi ZL (شوباتی ٢٠١٨). «Serological Evidence of Bat SARS-Related Coronavirus Infection in Humans, China» (PDF). Virologica Sinica. ٣٣ (1): ١٠٤–١٠٧. doi:١٠.١٠٠٧/s١٢٢٥٠-٠١٨-٠٠١٢-٧. PMC ٦١٧٨٠٧٨. PMID ٢٩٥٠٠٦٩١. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite journal}}:|display-authors=٦نادروستە (یارمەتی)- For an earlier interview of the researchers about the locality of the caves, see: 吴跃伟 (٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧). «专访"病毒猎人":在昆明一蝙蝠洞发现SARS病毒所有基因». 澎湃新闻. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «New coronavirus stable for hours on surfaces». National Institutes of Health (NIH) (بە ئینگلیزی). NIH.gov. ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.