ژان پۆڵ سارتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە سارتەرەوە)
Jump to navigation Jump to search
ژان پۆڵ سارتەر
لەدایکبوونژان پۆڵ سارتەر
٢١ مایسی ١٩٠٥
شاری پاریس لە فەڕەنسا
مەرگ٤ نیسانی ١٩٨٠)
پیشەنووسەر ، ڕەخنەگر

ژان پۆڵ چاڕڵس سارتەر (بە ئینگلیزی:Jean-Paul Sartre) (٢١ مایسی ١٩٠٥ - ١٤ نیسانی ١٩٨٠) لە فەڕەنسا لە شاری پاریس لە دایکبووە. فەرەنسییەکان ناوەکەی بە ساتە دەخوێننەوە. ژان پۆڵ سارتەر فەیلەسووفی بوونگەرایی، شانۆنامەنووس، ڕۆماننووس، چالاکوانی سیاسی، ژیاننامەنووس و ڕەخنەگرێکی ئەدەبی فەڕەنسی بوو. یەکێک بوو لە کەسایەتیە گەورەکانی فەلسەفەی فەڕەنسی سەدەی بیستەم، بە تایبەتی مارکسیزم، ھەروەھا یەکێک بوو لە کەسایەتیە دیارەکانی بواری ئەدەب و فەلسەفەی بوونگەرایی. لە کارەکانی بەردەوام بوو تاوەکوو چەند بوارێکی گرتەوە وەک فەلسەفەی مارکسی، کۆمەڵناسی، تیۆری ڕەخنەیی و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی. سارتەر بە پەیوەندیە دوور و درێژەکەی لەگەڵ نووسەری فێمینیست سیمۆن دێ بۆڤوار ناسرا بوو. لە ساڵی ١٩٦٤ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری ئەدەبدا پێبەخشرا بەڵام لەبەر چەند ھۆکارێک خەڵاتەکەی ڕەتکردەوە.

ژیاننامە[دەستکاری]

سارتەر، فەیلەسووف و نووسەری فەرەنسی، پیشەی وانەبێژ بووە. لە ئەڵمانیا فەلسەفەی خوێندوە لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا، کاتێک ئەڵمانەکان فەڕەنسا داگیردەکەن، سارتەر دەچێتە ڕیزی بەرەنگاربووەکانی فەرەنسا و خەبات دەکات دژی داگیرکەر.