عەلی کوڕی حوسێن زەین ئەلعابدین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زەین ئەلعابدینەوە ڕەوانە کراوە)
مەزاری "ئەل-باقی" شوێنی نێژرانی عەلی کوڕی حوسێن زەین ئەلعابدین و سێ کەسی تر لە ئیمامانی شێعە

عەلی کوڕی حوسێن ناسراو بە زەین ئەلعابدین یان سەججاد (٦٥٩ - ٧١٢ی زایینی) نەبیرەی پێغەمبەر محەممەد و چوارەمین ئیمامی شێعەکانە. دایکی ئەو شازادەیەکی ئێرانی لە بنەماڵەی ساسانی بووکە بە دیل گیرا بوو، باوکی، حوسێن کوڕی عەلی بوو. دوو برایشی بە ناوی عەلی ئەسغەر کوڕی حوسێن و عەلی ئەکبەر کوڕی حوسێن بوو کە هەردووکیان لە شەڕی کەربەلا گیانیان لە دەست دا. عەلی کوڕی حوسێن بە سەججادیش ناسراوە کە بە واتەی کەسێکە کە زۆر سوجدە ئەکات.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Mayی 2013. Retrieved 26ی Mayی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٤ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.