زەکەریا زوبێدی
| زەکەریا زوبێدی | |
|---|---|
| بە عەرەبی: زكريا الزبيدي | |
| لەدایکبوون | ١٩ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ |
| زمانی زگماکی | زمانی عەرەبی |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عیبری |
| شوێنی دەستبەسەرکردن | Gilboa Prison، Megiddo prison |
| پیشە | militant |
| پۆستەکان | member of Fatah Revolutionary Council |
| دانیشتووی | جەنین، ڕامەڵڵا |
| ئەندامی حیزبی | بزووتنەوەی فەتح |
| ناکۆکی | ڕاپەڕینی دووەمی فەلەستین |
| لقی سەربازی | al-Aqsa Martyrs' Brigades |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | ڕاپەڕینی دووەمی فەلەستین، 2002 Beit She'an attack، Gilboa Prison break |
زەکەریا محەممەد عەبدولرەحمان زوبێدی (بە عەرەبی: زکریا محمد عبد الرحمن الزبیدی) (لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٦) سەرۆکی پێشووی لقی جێنینە لە لیواکانی شەھیدانی ئەقسا.[١]
بە "ھێمای ڕاپەڕینی دووەمی فەلەستین " دادەنرێت،[٢][٣] و بۆ چەند ساڵێک لە لیستی داواکراوانی ئیسرائیلدا بووە. لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی ٢٠٠٥ بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی بەیت شەعانی ساڵی ٢٠٠٢ی گرتە ئەستۆ کە ٦ کەسی تێدا کوژرا.[٤] ئەو بەڵێنیدا چەکەکانی وەک بەشێک لە لێبوردنی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٠٧دا دابنێت،[٥] ھەرچەندە ھەرگیز چەکەکانی بە مانای دەستبەرداربوون لێیان بە دەسەڵاتداران نەدا.[٦] سەرەڕای ئەوەش زوبێدی ڕازی بوو دەستبەرداری توندوتیژی بێت و دوای ماوەی سێ مانگ لە تاقیکردنەوە، لە لیستی داواکراوەکانی ئیسرائیل دوورخرایەوە. دواتر خۆی تەرخان کرد بۆ 'بەرخۆدانی کولتووری' لە شێوەی پشتگیریکردن لە شانۆی ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی جێنین.[٧]
لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ئیسرائیل لێخۆشبوونی زوبەیدی ھەڵوەشاندەوە،[٨] و لە مانگی ئایاری ٢٠١٢دا بەبێ تۆمەت لەلایەن دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستینەوە بۆ ماوەی شەش مانگ دەستبەسەرکرا. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٩دا زوبێدی جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە و لە مانگی ئایاردا لەبەردەم دادگای سەربازی ئیسرائیل تۆمەتبارکرا بە ئەنجامدانی لانیکەم دوو ھێرشی تەقەکردن بۆ سەر پاسە مەدەنییەکان لە کەناری ڕۆژاوا.[٩] لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لەگەڵ پێنج بەندکراوی دیکەی فەلەستینی لە زیندانی گیلبۆا لە باکووری ئیسرائیل لە ڕێگەی تونێلێکەوە کە ھەڵیانکەندبوو، ھەڵھات.[١٠][١١] دوای پێنج ڕۆژ و لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ زوبێدی لە نزیک گوندی کفەر تاڤۆری ئیسرائیل گیرا.
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ زوبەیدی لە چوارچێوەی ئاگربەستی سێ قۆناغی شەڕی ئیسرائیل و حەماس ئازادکرا، کە ئامانج لێی دەستەبەرکردنی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان بوو کە لە غەززە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکرابوون.[١٢]
ئازادکردن ٢٠٢٥
[دەستکاری]لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ڕێککەوتن لەسەر ئازادکردنی زوبەیدی کرا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی سێ قۆناغی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس کە ئامانج لێی کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە و دەستەبەرکردنی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان بوو کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکرابوون.[١٣][١٢] لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئازاد کرا، دوای ئەوە لەلایەن جەماوەرێکی زۆر لە ڕامەڵڵا پێشوازیی لێکرا.[١٤][١٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «الأسیر زکریا الزبیدی "تنّین" المقاومة فی مخیم جنین». Al Jazeera (بە Arabic). ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ Green، David (١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «Zakaria Zubeidi was an intifada symbol. This week, he became Israel's most wanted fugitive». لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Issacharoff، Avi (٤ی نیسانی ٢٠٠٨). «'Marching toward total ruin'». لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «These Are the Palestinian Jailbreakers That Have Put Israel on Red Alert». Haaretz (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Greenberg، Joel (١٦ی تەممووزی ٢٠٠٧). «Militants Accept Amnesty». Chicago Tribune. لە ٥ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ «Theater kid turned militant stars in Israeli prison break». apnews.com. ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریnprنەدراوە - ↑ Phelan، Jessica (٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١). «Israel revokes pardon for Zakaria Zubeidi, former Palestinian fighter turned theater director». لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Kubovich، Yaniv (٢٠ی ئایاری ٢٠١٩). «Israel Charges Former Palestinian Militant Leader With Carrying Out Terror Attacks». Haaretz.
- ↑ «Zakaria Zubeidi, Israel's Most Wanted Fugitive, Hailed as Palestinians Celebrate Jail Break». Associated Press. First Post. ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Ahronheim، Anna (٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «Manhunt continues for Palestinian prisoners who escaped jail». لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- 1 2 «Who is Zakaria Zubeidi, the Fatah terrorist to be released in the ceasefire deal? - explainer». The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزی). ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ MacDonald، Alex (٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥). «Zakaria Zubeidi: From refugee theatre kid to Palestinian resistance fighter». Middle East Eye.
- ↑ Michaelson، Ruth؛ Taha، Sufian (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥). «Crowds greet militant leader Zakaria Zubeidi among prisoners released in Ramallah». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Siapa pejuang Palestin bernama Zakaria Zubeidi?». Harian Metro (بە Malay). ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- 'ئێمە لە شەڕداین' ٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Archived، ئەلئەحرام، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤
- ڤیدیۆ: زەکەریا زوبێدی سەرکردەی بەرخۆدان: پیاوێکی گۆڕاو