زەوایدە
| زەوایدە | |
|---|---|
| وڵات | دەوڵەتی فەلەستین |
| دابەشکاریی کارگێڕی | پارێزگای دێر بەلەح |
| پۆتانی شوێن | ٣١°٢٥′٤٢″N ٣٤°٢١′٥٧″E |
| دانیشتووان | ٢٣٬٨٤١ |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | ٣٤ مەتر |
| PCBS locality code | 653180 |
![]() | |
زەوایدە (بە عەرەبی: الزوایدة) شارۆچکەیەکی فەلەستینە لە کەرتی غەززە، لە پارێزگای دێر بەلەح لە ویلایەتی فەلەستین. دەکەوێتە نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری دێر بەلەح و تەنھا لە ڕۆژاوای کەمپی پەنابەرانی مەغازی. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٧ی نووسینگەی ناوەندی ئاماری فەلەستین، ٢٣ ھەزار و ٨٤١ دانیشتووی فەلەستین ھەبووە.
مێژوو
[دەستکاری]لە کاتی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، ھێرشێکی ئیسرائیل لانیکەم ١٣ کەسی کوشت لە ماڵێک.[١] دوای چەند ھەفتەیەک، سێ مووشەکی ئیسرائیلی بەر کۆگایەک کەوت کە وەک پەناگە لەلایەن خێزانێکی ئاوارە بەکارھێنراوە و لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا کە شەشیان منداڵ بوون.[٢] بەپێی وتەی دراوسێیەکیان، «لە سەر جێگاکانیان و منداڵ و کۆرپە خەوتوون، دواتر سێ مووشەک شوێنەکەیان کردووەتە ئامانج».[٣] یەکێک لە کوژراوەکان فرۆشیارێکی جوملە بووە و لەگەڵ سوپای ئیسرائیل کاریان کردووە بۆ ھێنانی خۆراک بۆ ناو کەرتی غەززە.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Israeli military bombs home in az-Zawayda, killing at least 13 Palestinians». YouTube. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Mccready، Alastair؛ Quillen، Stephen؛ Uras، Umut. «Israel's war on Gaza updates: 'Netanyahu main obstacle to achieving deal'». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Al-Mughrabi، Nidal. Reuters https://www.reuters.com/world/middle-east/ten-palestinians-killed-israeli-strike-central-gazas-zawayda-wafa-agency-says-2024-08-17/. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ Shurafa، Wafaa. «An Israeli airstrike kills 18 members of a family in Gaza as mediators hope for a cease-fire». Associated Press. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
