زێوەر
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
زێوەر | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٨٧٥ |
| مەرگ | ١٠ ی تشرینی دووەمی ١٩٤٨. |
| شوێنی گۆڕ | گردی گوڵان |
| نیشتەجێی | سلێمانی |
| نەتەوە | کورد |
| ناوەکانی تر | زێوەر |
| پەروەردە | حوجرە و مزگەوت |
| پیشە | شاعیر، نووسەر |
| ئایین | ئیسلام |
| ھاوسەر | رەعنا کچی حاجی حەسەن سەلیم ئاغای جوامێر ئاغای پشدەریی، شەمسە کچی حاجی حەمەسووری مەلا قادر |
| مناڵ(ەکان) | زوھرە، حەلاو، جەمیلە، ئامینە، شایستە، مەحموود، حەسەن. |
عەبدولڵا کوڕی محەممەدی مەلا رەسووڵ شاعیرێکی کورد بوو. بە بنەچە پشدەرییە. وشەی (زێوەر)ی بۆخۆی ھەڵبژاردووە و کردوویەتی بە نازناوی ھۆنراوەکانی. حوجرە و مزگەوت کانگای بەھرەی خوێندنی بوو. جگە لە زمانی کوردی، زمانی فارسی، تورکی و عەرەبیی زانیوە و ھۆنراوەی بەھەریەک لەو زمانانە ھەیە.
ژیان
[دەستکاری]لە ساڵی ١٨٧٥ لە گەڕەکی کانیسکان لە سلێمانی لەدایکبووە.
مردن
[دەستکاری]لە ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٨ لە شاری سلێمانی لەتەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە.
کاریگەر بەسەر زێوەرەوە
[دەستکاری]ئەو کاریگەرانەی بەسەر زێوەرەوە دیارن، ئەمانەن:
- زێوەر ھەر لەتەمەنی لاوییەتیدا دیمەنە ڕەنگاورەنگەکانی کوردستان کارییان کردۆتە سەر دڵ و دەروونی و ھەستی ناسکیان جوڵاندووە.
- تام و بۆنی شیعرەکانی مەولەوی و نالی لەھەموو دەمارەکانیدا ھاتووچۆیان کردووە و تەلی سۆزیان بزاندووە.
- دیوانی شاعیرە فارسەکانیش کارییان تێکردووە و ھەستییان جوڵاندووە، وایان لێکردووە کە باوەش بە ئاسۆی شیعردا بکات.
- ھەروەھا ستەم و زۆرداریی و رۆژگارو چەوساندنەوەی نەتەوەی کورد ئەوەندەی تر دڵییان ھێناوەتە کوڵان و بەرەو کۆشی شیعرییان بردووە و ئیلھامی شیعرییان بەتینتر کردووە.
رووخساری ھۆنراوەکان و ناوەڕۆکی شیعری
[دەستکاری]
ھۆنراوەکانی لەبارەی دڵداری و خەویستی، وەسفی سروشت، کۆمەڵایەتیی، نیشتمان پەروەریی و نەتەوەیی، فێرکردن و ھاندان بۆ خوێندن و پێشکەوتن، فەلسەفە ـەوە بوون، واتە لەڕووی مەبەستەوە دەکرێن بەم جۆرانە:
دڵداریی و خۆشەویستیی
[دەستکاری]- زێوەر وەکو شاعیرەکانی تر لەسەرەتادا دەکەوێتە مەیدانی دڵداریی و خۆشەویستییەوە، لەوبوارەدا ئەسپی خەیاڵی تاوداوە و پەپوولەی ئارەزووی لەڕەنگینترین باخچە نیشتۆتەوە، بیری ورد و خەیاڵی ناسک و سۆزی بەتین لەھۆنراوەکانیدا دیارن، یەکێکە لە شاعیرەکانی ڕیزی پێشەوەی بابەتی ھۆنراوەی دڵداریی لەئەدەبیاتی کلاسیزمی کوردیدا.
ئەمەش نموونەی شیعرێکی دڵداری زێوەر، کە چۆن باس لە یارەکەی دەکات و وەسفی دەکات:
| تکاندی ئابڕووی چەمەن بە ڕوویی ئابدارەوە | شکاندی نرخی نەستەرەن بە زولفی موشکبارەوە | |
| چمە لە مەی لە نەی لە جام، ئەگەر بە لەنجە بێتە لام | بە ڕوویی تابدارەوە، بە چاوی پڕخومارەوە | |
| عەرەق نییە لە عالەما، کە لابەرێ لە دڵ غەما | جگە لە قەترەئارەقێ لە ڕووت کە دێتە خوارەوە | |
| نیشاتی من جەماڵی تۆ، بەراتی من ویساڵی تۆ | خەیاڵی من لە خاڵی تۆ بە عیشوە لێم مەشارەوە | |
| عەزیزەکەی حەبیبی من، نیگارەکەی تەبیبی من | کە شەق بەرێ ڕەقیبی من، وەرە بە سەد ویقارەوە | |
| فیدایی خەدد و قەددی تۆ چەمەن بە فەوجی گوڵیەوە | بە بولبول و بە چڵیەوە، بە قومری و ھوزارەوە | |
| فەرەنگڕووی زەنگموو، عەجەمسیاق و ڕووسخوو | ئەناسرێ کە کوردە زوو بە پێچی لار و خوارەوە | |
| نیساری زولفی عەنبەری ھەموو وڵاتی گوڵعومەر | بە عەرد و بەرد و دارەوە، بە ئاوی سەرچنارەوە | |
| ئەمن گەیاندمە ئەنوەری فنوونی شیعر و شاعیری | ئەتۆ گەیانتە سامیری بە چاوی سیحرکارەوە |
جوانیی سرووشت
[دەستکاری]زێوەر باسی جوانیی سرووشتی کردووە کەبەدەستی کردگار نەخشاوە، سەیری ئەو دیمەنەی کردووە، کە لەبەرھاردا ھاتۆتە کایەوە، لەم بارەیەوە وتووییەتی:
| بنواڕە نەوبەھار و ھەوای تەڕاوەتی | نووسانی پێکەوە لەبی غونچەی حەلاوەتی | |
| ھێنایە شەوق و زەمزەمە، تەیرانی سەر زەمین | سەرما بڕایەوە، ھەموو توندی و سەڵابەتی | |
| ھەورە تریشقە بۆتە سەقا ئاوڕشێن ئەکا | تا سەبزە زاری ئەرز موجەلابێ سەفوەتی | |
| ئەم عەردە مردووە ھەموو ڕۆحی کرایە بەر | گۆڕاوە سەربەسەر ھەموو دونیا قیافەتی | |
| بادی سەبا بەجیلوە قەدی گوڵبەنی لەران | گوڵزاری کردەوە کە بکا شوکری نیعمەتی |