بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زیندەبەگۆڕ (کتێب)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زینده به‌ گۆڕ (کتێب)ەوە ڕەوانە کراوە)

کتێبی زیندە بە گۆڕ، نووسینی خاتوو مریەمی قازییە کە لە ڕێبەندانی ساڵی ٢٠٠٠دا چاپ و بڵاو بووەتەوە.

پێشەکی

[دەستکاری]

زیندە بە گۆڕ، زایەڵەی زەنگی مەترسیی دووبارە بوونەوەی ھەڵکشان و داکشانی ستوونیی گەمەی ژیان - مردن، مردن - ژیانەوەیەکی ھەمیشەیییە کە لە بەرەبەیانی مێژووەوە دووچاری گەلی کورد بووەو، نە لە کڕۆکپی مردندا ئۆقرە دەگرێ و، نە لە ھات و ھاواری ژیاندا سەقامگیر دەبێ.

زیندە بە گۆڕ، باڵیۆزی چیرۆکی ڕۆژھەلاتە بۆ باشوورو، نەخشەی جوگرافیای تەلبەندکراوی چیرۆکی کوردیی کەلێن بڕ دەکا… زیندە بە گۆڕ نوقڵانەی ئەزموونێکی ھونەریی و ھۆشمەندانەی سیاسی سەرکەوتووە.

چیرۆکی زیندە بە گۆڕی خاتوو مریەمی قازی لە وەڵامی ئەم پرسیارە ناماقوڵە دەگەڕێ (دەتەوێ چەند جاری دیکە بمری … ؟!) دەڵێم (ناماقوڵ). مەبەستم لە زاراوە ئەدەبییەکەیە، چونکە وەڵامی پرسیارەکە پێشوەختە زانراوەو، بەلای کەمیشەوە ئێمەی مرۆڤ دەزانین نەک ھەر ھەموو مرۆڤێک، بگرە ھەموو گیانلەبەرێکیش تەنھا یەک مردنی لە پێشەو، ھیچ کەسێک بۆی نییە ئەو ئەزموونە کارەساتئامێزە دووبارە یا چەند بارە بکاتەوە، مەگەر ئەو مردنە مەجازییەی کە لەم پەندە کوردییەدا ھاتووەو دەڵێ:

ئازا تەنھا یەک جار دەمرێ، بەڵام ترسنۆک ڕۆژێ ھەزار جار …

بەڵام خاتوو مریەمی قازی لەم چیرۆکی زیندە بە گۆڕەیدا باس لە کارەسات و تراژیدیای ڕاست و مەجازیی میللەتێک دەکا، کە لە ڕووداوی مەرگباری قوربانییەکانی ئەنفال و بەکۆ مردنیان لە سەحرای عەرعەرو، لە کیمیابارانی ھەزاران خەڵکی بێ گوناھی ھەڵەبجەی شەھیدو، لە لێقەوماوانی کۆڕەوە ٣ میلۆنییەکەی بەھاری ١٩٩١ەوە ڕووە ڕاستەقینەکەی وەردەگرێ.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • کتێبی زیندە بە گۆڕ (دیاری خاتوو مریەمی قازی بە کاروان دوورئەندیش)
  • پێشەکی کتێبی زیندە بە گۆڕ، نووسینی زاھیر ڕۆژبەیانی
  • وتوێژی کاروان دوورئەندیش لەگەڵ مریەمی قازی (٢٠١٣ی تەممووزی ٣)