زیمێنس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Siemens logo
Siemens logo

زیمێنس ناوی کۆمپانیایەکی فرەنەتەوییە کە لە ساڵی ١٨٤٧ لە لایەن ڤێرنەر فۆن زیمێنس لە بەرلین دامەزرا.

کورتەیەک لەسەر دروستبوونی زیمێنس[دەستکاری]

  • ساڵی ١٨٤٧ ڤێرنەر فۆن زیمێنس (Werner von Siemens) لە بەرلین بە ھاوکاری لەگەڵ یوھان ھالسکە Johan Georg Halske دامەزراوەیەکیان بۆ کاری تەلەگراف بەناوی Siemens & Halske دامەزراند.
  • ساڵی ١٨٤٨ یەکەم ھێڵی تەلەگرافیی لە ئەوروپا، لە نێوان بەرلین و فرانکفۆرتدا دروست کرد.
  • ساڵی ١٨٥٠ کارل برای ڤێرنەر زیمێنس لە بەریتانیا کۆمپانیا Siemens Brothers Co ـی دامەزراند، ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ١٨٥١ بەدواوە لە وڵاتی ڕووسیا لە بنیاتنانی تۆڕێکی تەلەگرافیدا دەست بەکار بوو.

ساڵی ١٨٥٥ زیمێنس لقێکی کۆمپانیاکەی لە سانکت پیتەرسبورگ دامەزراند لەسەر دەستی کارل، لەپاشاندا برایەکی تریان بەڕێوەبردنەکەی گرتە ئەستۆ. ئەم لقەی زیمێنس توانیی ساڵی ١٨٨٣ کارگەی دروستکردنی کێبڵ و گەیاندن بنیات بنێت.

  • ساڵی ١٨٦٣ کارگەی دروستکردنی کێبڵ و بەستەری گەیاندنی بنیات نا لە بەریتانیا.
  • ساڵی ١٨٦٦ بنچینەی داینەمۆ - ئەلیکترۆنیی داھێنا، کە کەرەسەیەکی خاوی دروستکردنی کارەبا بوو لە ڕێگەی ئەلیکترۆناویکردنەوە. ئەمە بووە ھۆکارێک کە سیمێنیس لەدوایدا لە بواری دروستکردنی گڵۆپ و شەمەندەنەفەردا کارا بێت.
  • ساڵەکانی ١٨٦٧ تاکوو ١٨٧٠ ھێڵی تەلەگرافی ئیندۆئەورووپیی بنیات نا، ئەمە پرۆژەیەکی گەورەی نێودەوڵەتی بوو لەو سەردەمەدا.
  • ساڵی ١٨٨٢ عەرەبانەیەکی گواستنەوەی داھێنا کە بە کارەبا دەجووڵا بەدرێژاییی ٥٤٠ مەتر، ڤێرنەر ئەم پرۆژەیەی بە ناوی Electro-Motte ناو نا.
  • ساڵی ١٨٩٢ یەکەم لقی زیمێنس & ھالسکە لە شاری تۆکیۆ لە یابان کرایەوە، لە پاشاندا بووە ھۆی پێکھێنانی چەندین بەشی تر لە ناوچەی ئاسیادا.
  • ساڵی ١٨٩٩ پاسی سەر ئاسنڕێ (شەمەندەنەفەری شەقامەکان) ی دروست کرد.
  • ساڵی ١٩١٢ دەستی کرد بە بەرھەمھێنانی ماتۆڕی فڕۆکە.
  • ساڵی ١٩٢٠ پاش جەنگی جیھانیی یەکەم، یەکێک بوو لە پێنج گەورەترین کۆمپانیای ئەلیکترۆنی. ھەر لەو ساڵەدا ھاوبەشیی کرد لە دروستکردنی کارگەی گڵۆپ بەناوی ئۆسرام Osram ـەوە.
  • ساڵی ١٩٢٥ بەشی تەکنیکیی پزیشکیی کردەوە، کە تایبەتمەند بوو بۆ دروستکردنی کەرەستە ئەلیکترۆنییەکانی ناو خەستەخانەکان.
  • ساڵی ١٩٣٩ زیمێنس نزیکەی ١٣٧٠٠٠ کارمەندی ھەبوو لە ھەموو بەشەکانیدا.

گەشەکردن و گەورەبوونی زیمێنس بەردەوام بوو، کە ھەنووکە تەنھا لە ئەڵمانیادا لە ١٢٥ جێگە دامەزراوە و بەشی ھەیە، لە ١٩٠ وڵاتی جیادا بنکە و دامەزراوەی ھەیە کە نزیکەی ٤٧٥ ھەزار کارمەند (سەرژمێری تاکوو سەرەتای ٢٠٠٧) کاری تێدا دەکەن، لەم ھێندە زیاتر لە ١٦١ ھەزار کارمەندی بەتەنھا لە ئەڵمانیادا دەستبەکارن کە دەکاتە نزیکەی ٣٤٪ ی کۆی گشتیی ھەموو.

بواری کاری کۆمپانیای زیمێنس[دەستکاری]

زیمێنس لە شەش بواری سەرەکیدا ڕۆڵێ خۆی دەبینێت، کە لەو بوارانەشەوە گەلێ لق و بەشی توێژینەوە و دروستکردنی تری ھەیە:

  • زانیاری و گەیاندن زانیاری و ڕاگەیێنی
  • کۆنترۆڵکردن و خۆکاری (Automation and Controling))
  • وزە (Power)
  • گواستنەوە و ھاتوچۆ (Tranportation)
  • تەکنیکی پزیشکی (Mediacal)
  • ڕووناککردنەوە (Lighting)

زیمێنس-نیکسدۆرف (Siemens-Nixdorf)[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٠ دا بەسەرمایەی ٥١٪ ھاوبەشیی کرد لە دروستکردنی Nixdorf Computer AG کە کردی بە کۆمپانیای ھاوبەشی زیمێنس - نیکسدۆرف بۆ کاری تەکنەلۆژیای زانیارییەکان. ئەم دامەزراوە دەیان پرۆژەی دروستکردنی کۆمپیوتەر و نەرمەکاڵای بەرھەم ھێنا، ساڵی ١٩٩٩ نیکسدۆرف تەنیا مایەوە و بوو بە Wincor Nixdorf International GmbH

فوجیتسو زیمێنس (Fujitsu Siemens)[دەستکاری]

دوابەدوای جیابوونەوەی زیمێنس لە نیکسدۆرف ساڵی ١٩٩٩، ڕێککەوتنێک واژۆ کرا لە نێوان فوجیتسوی ئەورووپا فوژیتسو Computers Europe و زیمێنس بەشی بەرھەمھێنانی کۆمپیوتەر Siemens Computer Systems، لەو کاتەوە وەکوو پرۆژەیەکی ھاوبەش بەڕێوە دەچێت لەنێوان دوو کۆمپانیای ناوبراو دا بۆ دروستکردنی کۆمپیوتەر.

FSCSiemens Computer Systems گەورەترین دامەزراوەی بەرھەمھێنانی کۆمپیوتەرە لە ئەورووپادا و، چەندین بەشی ھەیە لە وڵاتی جیاجیادا، لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاش بەشی ھەیە.

لە ئامێرێکی بچووکی Personal Digital Assistant - PDA تاکوو کۆمپیوتەری گەورە Mainframe. ساڵی ٢٠٠٦ بەشی کار و خزمەتگوزاریی زیمێنس Siemens Business Servicesـی کڕی (کە ھەنووکە بە ڕاژەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری IT Solutions and Services ناسراوە). FSC نزیکەی ١١٠٠٠ کارمەند کاری تێدا دەکات و بەڕێوبەرایەتیی لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە.

ڕایەڵەی نۆکیا زیمێنس (Nokia Siemens Networks)[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ١/٤/٢٠٠٧ زیمێنس و نۆکیا دامەزراوەیەکی ھاوبەشیان ڕاگەیاند کە بنکەکەی لە فینلەندایە، کاری ئەم دامەزراوەیە لەبواری مۆبایل و تۆڕەکەیدا خۆی دەبینێتەوە. بەپێی ئەو ئامارەی نۆکیا ئاشکرای کردووە، ٦٠٠٠٠ کارمەند لەم دامەزراوەیەدا کار دەکەن.

سەرمایە[دەستکاری]

وێبگە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]