بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زیزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەربڕینی ڕووخساری زیزبوو

زیزی،[١] زویری،[٢] یان تۆران[٣] ھەستێکی ئاڵۆز و فرە چینە کە وەک تێکەڵەیەک لە نائومێدی و قێز و تووڕەیی پێناسە کراوە. دەروونناسانی دیکە بە حاڵەتێک یان وەک ھەستێکی لاوەکی (لەوانەش چەشنە ھزرییەکان) دەزانن کە دەتوانرێت لە بەرامبەر سووکایەتیکردن یان برینداربووندا لەلایەن مرۆڤەوە ئەزموون بکرێت.

سروشتی زیزی بریتییە لە تێڕوانینێک بۆ نادادپەروەری (واتە لە شتێکی بێ بایەخەوە بۆ زۆر جددی)، و بەرگرییەکی گشتگیر لە دژی دۆخی نادادپەروەرانە (بۆ نموونە پەیوەندییەکان یان بارودۆخی نالەبار).

نموونە لەبارەی زیزبوون: کاتێک کرێکارێک دەبینێت خاوەنکارەکەی زیاتر گرینگی بە ھاوڕێ کرێکارەکانی دیکەی دەدات و پارە و پاداشتی زیاتریان پێدەدات، ئەمەش کرێکارەکە زیز دەکات و ناڕەحەت دەبێت.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «زیز»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٥.
  2. ^ «زوویر»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٥.
  3. ^ «تۆراو»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٥.
  4. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Resentment»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥.