ژیریی زمانەوانانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زیرەکیی زمانەوانیەوە ڕەوانە کراوە)

زیرەکی زمانەوانی بەشێکە لە بیردۆزی فرە زیرەکی نووسەر ھاوەرد گاردنەر کە بیرۆکەکە بریتییە لە توانای تاکەکەس بۆ تێگەیشتن لە زمانی نوسراو و وتراو وە ھەروەھا توانای خۆیان بۆ قسەکردن و نووسین. لە ڕووی کردارییەوە، زیرەکی زمانەوانی بە واتای ئەوە دێت کە تاکێک بتوانێت زمان بەکاربھێنێت بە نووسین و بە گوتار بەمەبەستی بەدیھێنانی ئامانجەکانی.[١]لەگەڵ ئەمانەدا، توانای بەرزی زیرەکی زمانەوانی پەیوەست کراوە بە توانایەکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشە و بیرکردنەوەی پوخت.[٢] لە زۆر باردا، تەنھا لایەنی کرداری زمان (قسەکردن) بەھەند وەردەگیرێت و بە زیرەکی قسەکردن یان قسەکردنی پاراو ناسراوە و بەشێوەیەکی گشتی نیشانەیە بۆ رەنگ دانەوەی زیرەکی زمانەوانی لەو کەسەدا.

کورتەی دەرووناسی و کرداری[دەستکاری]

بۆ تێگەیشتن لە زیرەکی زمانەوانی، گرنگە لەو شێوازانە تێبگەین کە بەرپرسن لە ئاخافتن و زمان. ئەو شێوازانە دابەش دەبن بەسەر چوار کۆمەڵە دا: بەرھەم ھێنانی ئاخافتن (قسەکردن)، تێگەیشتن لە ئاخافتن (گوێگرتن)، بەرھەم ھێنانی نووسین (نووسین) و تێگەیشتن لە نووسین (خوێندنەوە).

زمانی قسەپێکراو[دەستکاری]

بەرھەمھێنانی ئاخافتن بریتییە لەو رێکارەی کە بیرێک لە مێشک دا دەگۆردرێت بۆ شێوازێکی دەنگی بیستراو،[٣][٤][٥] ئەم رێکارە چەند قۆناغێکە کە چەندەھا بەشی جیاوازی مێشکی پێویستە. یەکەم قۆناغ نەخشەدانانە، کە مێشک ھەڵدەستێت بە دروست کردنی وشە و دەستەواژە بۆ گۆرینی بیرەکان لە مێشک دا بۆ شێوازێکی بیستراو و تێگەیشتوو.[٦] دواتر، مێشک دەبێت نەخشە دانێت بۆ ئەوەی کە چۆن بە کردەیی دەنگەکان دروست بکات لەڕێی پەیوەست کردنی ئاخافتنی نەخشەکێشراو لەگەڵ دەنگەکان. وە لە کۆتایی دا، مێشک دەبێت فەرمان بکات بە ئەندامی گوونجاو بۆی وشەکان بە ڕاستی بوترێن.

لە زۆربەی بارودۆخەکان دا، نیوەی چەپی مێشک بەرپرسیارە لە بەرھەمھێنانی ئاخافتن. لە زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەی یەکبەدوایەک دا، وایڵدەر پێنفیڵد کاری دەکرد لەسەر ھەردوو شێوازی مرۆڤەکان لە بەکارھێنای دەستیان بە ڕێژەیەکی زیاتر (ڕاستە و چەپە) و بۆیان دەرکەوت کە بە بێ جیاوازی (چ راستە بێت یان چەپە) نیوەی چەپی مێشک ھەمیشە بەرپرسە لە بەرھەمھێنانی ئاخافتن.

تێگەیشتنی ئاخافتن رێکارێکی زۆر ئالۆز و نادیاری ھەیە کە ھەتاوەکو ئێستا بە تەواوەتی ڕوون نەبۆتەوە.

گوێگرتن بەشێکی گرنگە لە بەرھەمھێنان و تێگەیشتنی ئاخافتن. لە کاتی قسەکرن دا مرۆڤ دەتوانێت گوێی لە وتەکانی خۆی بێت و مێشک ئەمە بەکاردەھێنێت وەکو شێوازێکی وەڵامدانەوە (فیدباک) بۆ چاکردنی ھەڵەکانی ئاخافتن[٧] و ئەمە دیاردەیەکی زۆر ڕوونە لە ھەندێک کەسی کەڕدا. کەڕێتی یان چەند کێشەیەکی بچووکی بیستن کاریگەرییەکی گەورەی ھەیە لەسەر توانای یەکێک بۆ تێگەیشتن لە زمانی وتراو و ئاخافتن بەو زمانە.[٨] بەڵام ئەگەر کەسێک لە یەکێک لە قۆناغەکانی دواتری ژیانی دا توانای بیستن لە دەست بدات ھێشتا دەتوانێت ئاستێکی ئاسایی زیرەکی ئاخافتنی ھەبێت.

زمانی نووسراو[دەستکاری]

بەرھەمھێنانی زمانی نووسراو پەیوەندییەکی تۆکمەی ھەیە لەگەڵ بەرھەمھێنانی ئاخافتن دا. نووسین جیاوازە بە دوو ڕێگای سەرەکی. یەکەم: لە جیاتی پەیوەست کردنی بیرەکان بە دەنگەکانەوە، مێشک دەبێت بیرەکان پەیوەست کات بە نیشانە و پیتەکانەوە. دووەم: مێشک دەبێت فەرمان بە چەند ماسولکەیەکی جیاواز بکات لە کاتی نووسین وەک لە ماسولکەکانی کاتی ئاخافتن.

تێگەیشتنی نووسین، ھەمان بەشی مێشک بەکاردەھێنێت کە تێگەیشتنی ئاخافتن بەکاریدەھێنێت بە مەبەستی شیکارکردن. بەڵام تێگەیشتنی نووسین لە جیاتی بەکارھێنانی زانیاری دەنگی بەندە لەسەر زانیاری بینراو بۆ تێگەیشتن.

پێوانە و ھەڵسەنگاندن[دەستکاری]

بە شێوەیەکی گشتی، کردەی ھەڵسەنگاندن بۆ سەرتاپای زیرەکی زمانەوانی کردەیەکی ئاڵۆزە بۆیە لە جیاتی دا زیرەکی قسەکردن دەپێورێت لە زۆربەی بارەکان دا و ئەمیش لەڕێی چەند جۆرێکی جیاواز لە ھەڵسەنگاندنی پاراویی قسەکردن.[٤][٦][٩]

  • ھەڵسەنگاندنی پاراوی نیشانەنەیی: لەم ھەڵسەنگاندنەدا داوا لە کەسەکان دەکرێت کە ناوی چەند شتێک بھێنن لە کۆمەڵێک شت دا، وەک (ناوی ئاژەڵان، کەلوپەلی چێشتخانە، میوە... ھتد). ئەم جۆرە ھەڵسەنگاندنە تیشک دەخاتە سەر توانای کەسەکە بۆ بەرھەمھێنانی ئەو وشانەی واتای ھەیە بۆی و ئەم ھەڵسەنگاندنە بە ھەستیار دادەنرێت بەرامبەر تەمەن.[٩]
  • ھەڵسەنگاندنی پاراوی فەرمی: کەسەکان داوایان لێ دەکرێت وشە بلێن بەپێی چەند یاسایەکی پیتی. ئەم ھەڵسەنگاندنە ھەستیارە لەسەر ئاسەتەکانی پەروەردە.
    • ھەڵسەنگاندنی دەستپێکی پیتی پاراو: داوا لە کەسەکە دەکرێت چەند وشەیەک ڕیز بکات کە بە پیتێکی دیاریکراو دەست پێ دەکات.[٩]
    • ھەڵسەنگاندنی پەڕاندنی پیتی پاراو: داوا لە کەسەکە دەکرێت چەند وشەیەک ڕیز بکات کە پیتێکی دیاریکراوی تێدا نەبێت.[٩]
  • ھەڵسەنگاندنی پاراوی کردار: داوا لە کەسەکە دەکرێت کە چەند کردارێک ریز بکات و دواتر توانایان تاقیدەکرێتەوە بە بەکارھێنانی ئەو کردارنە.[٩]
  • ھەڵسەنگاندنی دووبارە بەرھەمھێنانەوەی ئاخافتن: داوا لە کەسەکە دەکرێت کە گوێ لە تاکدوانییەک (گفتوگۆیەکەی تاکەکەسی) بگرێت. دواتر داوایان لێ دەکرێت گفتووگۆکە دووبارە بکەنەوە و کەسەکە ھەڵدەسەنگرێت لەسەر بەکارھێنانی ھەمان رێژەی چەندێتی و چۆنیەتی وشەکانی گفتووگۆکە.[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Fernandez-Martinez, Fernando; Kseniya Zablotskaya; Wolfgang Minker (Aug 2012). "Text categorization methods for automatic estimation of verbal intelligence". Expert Systems with Applications. ٣٩ (١٠): ٩٨٠٧–٩٨٢٠. doi:10.1016/j.eswa.2012.02.173.
  2. ^ Luwel, Koen; Ageliki Foustana; Patrick Onghena; Lieven Verschaffel (Apr 2013). "The role of verbal and performance intelligence in children's strategy selection and execution". Learning and Individual Differences. ٢٤: ١٣٤–١٣٨. doi:10.1016/j.lindif.2013.01.010.
  3. ^ Bohland, Jason; Daniel Bullock; Frank Guenther (Jul 2010). "Neural Representations and Mechanisms for the Performance of Simple Speech Sequences". Journal of Cognitive Neuroscience. ٢٢ (٧): ١٥٠٤–١٥٢٩. doi:10.1162/jocn.2009.21306. PMC 2937837. PMID 19583476.
  4. ^ ئ ا Dan, Haruka; Sano, Kyutoku; Oguro, Yokota; Tsuzuki, Watanabe (Aug 2013). "Language-specific cortical activation patterns for verbal fluency tasks in Japanese as assessed by multichannel functional near-infrared spectroscopy". Brain and Language. ١٢٦ (٢): ٢٠٨–٢١٦. doi:10.1016/j.bandl.2013.05.007. PMID 23800710.
  5. ^ Rodd, J.M.; M.H. Davis; I.S. Johnsrude (Aug 2005). "The neural mechanisms of speech comprehension: fMRI studies of semantic ambiguity". Cerebral Cortex. ١٥ (٨): ١٢٦١–١٢٦٩. doi:10.1093/cercor/bhi009. PMID 15635062.
  6. ^ ئ ا Konrad, Andreas; Goran Vucurevic; Francesco Musso; Georg Winterer (Apr 2012). "VBM-DTI Correlates of Verbal Intelligence: A Potential Link to Broca's area". Journal of Cognitive Neuroscience. ٢٤ (٤): ٨٨٨–٨٩٥. doi:10.1162/jocn_a_00187. PMID 22220724.
  7. ^ Perkell, Joseph (Sep 2012). "Movement goals and feedback and feed forward control mechanisms in speech production". Journal of Neurolinguistics. ٢٥ (٥): ٣٨٢–٤٠٧. doi:10.1016/j.jneuroling.2010.02.011. PMC 3361736. PMID 22661828.
  8. ^ Doidge, Norman (2007). The Brain That Changes Itself: Stories of Personal Triumph from the Frontiers of Brain Science. Penguin Books.
  9. ^ ئ ا ب پ ت Casals-Coll, M.; Sanchez-Benavides; Quintana; Manero; Rognoni; Calvo; Palomo; Aranciva; Tamayo; Pena-Casanova (Jan–Feb 2013). "Spanish normative studies in young adults (NEURONORMA young adults project): Normative data: norms for verbal fluency tests". Neurologia. ٢٨ (١): ٣٣–٤٠. doi:10.1016/j.nrleng.2012.02.003. PMID 22652141.