زوومبی دۆس پالمارێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زوومبی (بە پورتوگالی: Zumbi) (١ی کانوونی دووەمی ١٦٥٥ - ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٦٩٥) بە زوومبی دۆس پالمارێس ناسرابوو. سەرۆکێکی خەڵکی کویلۆمبۆلا بوو لە بەڕازیل و یەکێکە لە پێشەنگەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆیلەکردنی ئەفریقییەکان لەلایەن پورتوگالیەکانەوە لە بەڕازیلی داگیرکراودا. . ھەروەھا دوا فەرمانڕەوای کویلۆمبۆ دۆس پالمارێس بوو، کە کۆمەڵێک ئەفریقی-بەرازیلی بوون لە ویلایەتی ئەلاگۆاسی نوێ لە بەڕازیل کە خۆیان لە کۆیلایەتی ڕزگار کرد. زوومبی ئەمڕۆ لە نەریتی ئەفریقی-بەڕازیلیدا ڕێزی لێدەگیرێت و وەک ھێمای بەرخۆدان لە دژی کۆیلەکردنی ئەفریقییەکان لە بەڕازیل.[١][٢]

ژیان[دەستکاری]

لەدایکبوون و پەروەردەکردن[دەستکاری]

زوومبی لە ساڵی ١٦٥٥ لە شاری پالمارێس لە ویلایەتی بەھیا لە بەڕازیل لەدایکبووە، کە سەر بە کۆمەڵێک شاری ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی بوون بە ناوی «پالمێریس»، کە یاساکانیان پشتی بە ئایینی ئیسلام و یاسای ئیسلام دەبەست لە فەرمانڕەوایەتیدا، جگە لە ھەندێک داب و نەریتی بۆماوەیی. وەک شانشینە ئیسلامییەکان لە ڕۆژاوای ئەفریقا. و پێدەچێت زوومبی خەڵکی کۆنگۆ بێت.[٣]

کاتێک تەمەنی شەش ساڵ بوو لەلایەن پورتوگالییەکانەوە گیرا و ڕەوانەی مژدەدەرێکی گاور کرا کە ئەنتۆنیۆ مێلۆ بوو، کردی بە کۆیلەی خۆی و ناوی لێنا فرانسیسکۆ، زوومبی فێری نھێنییە پیرۆزەکان و پورتوگالی و لاتینی بوو، کۆمەڵگەیەکی کۆنگۆیی لە پالمارێس دامەزراند سەرەڕای ھەوڵدان بۆ ملکەچکردنی، بەڵام زوومبی لە ساڵی ١٦٧٠ ھەڵھات و لە تەمەنی پانزە ساڵیدا گەڕایەوە بۆ زێدی خۆی. زوومبی بە لێھاتوویی جەستەیی و فێڵبازی لە شەڕدا ناسرا و تا ئەو کاتەی تەمەنی لە سەرەتای بیستەکاندا بوو، ستراتیژیستێکی سەربازیی بەڕێز بوو.

وەرگرتنی دەسەڵات[دەستکاری]

زوومبی دوای گەنگا زوومبای مامی دەست بەسەر دەسەڵاتدا گرت، بە دادپەروەری و یەکسانی بە پێی یاسا شارستانی و تاوانکارییەکان فەرمانڕەوایەتی وڵاتی کرد.

بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران[دەستکاری]

لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدھەمدا، ئیمپراتۆریەتی ھۆڵەندا ھەوڵیدا پێگەیەک لە بەڕازیل بدۆزێتەوە و کێبڕکێی لەگەڵ ئیمپراتۆریەتی پورتوگالدا دەکرد. ئەوان ناوچەکانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی پالمێراسیان داگیرکرد و ھێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر پاڵمێراس، بەڵام بەڕازیلییەکان توانیان داگیرکەران بەرپەرچ بدەنەوە، تا ئەو کاتەی بە تەواوی بۆ دەرەوەی وڵات دەرکران. پورتوگالییەکان دوای شکستپێھێنانی ھۆڵەندییەکان پێشڕەوییان کرد و ھەڵمەتەکانی یەک لەدوای یەکیان نارد لە ھەوڵێکدا بۆ جڵەوکردنی زەوییەکانی کۆماری پالمێراسدا، کە نزیکەی پانزە نێردراو تێدا تۆمارکرا لە دژی کۆماری پالمێراس لەنێوان ساڵانی ١٦٧٠ بۆ ١٦٨٢. زوومبی لەگەڵ سوپای تازەپێگەیشتووەکەیدا بە شێوەیەکی زیرەکانە شەڕیان کرد. لە ساڵی ١٦٩٤ سەربەخۆیی وڵاتەکەی لە پورتوگال بەدەستھێنا، دوای فراوانکردن و لکاندنی زیاتر لە بیست ناوچەی ویلایەتی باھیا لە بەڕازیل.[٤]

گەمارۆدانی پورتوگالییەکان و مردنی[دەستکاری]

ئەو وڵاتەی زوومبی فەرمانڕەوایەتیی دەکرد زیاتر لە ٥٠ ساڵ بەردەوام بوو. بە شکستە یەک لە دوای یەکەکانی ئیمپراتۆریەتی پورتوگالی لە بەڕازیل، ئیمپراتۆری پورتوگال بڕیاریدا خۆی دەستێوەردان بکات بۆ دامرکاندەوەی ئەو شۆڕشانەی لەوێ ڕوودەدەن. شۆڕشگێڕە بەڕازیلییەکان لە ساڵی ١٦٩٥دا گەمارۆدران و بەڕازیلییەکان ئازایانە شەڕیان لەگەڵ داگیرکەراندا کرد، بە سەرۆکایەتی فەرماندە زوومبی تا ئەو فەرماندەیە لەکاتی بەرگریکردن لە پایتەختی ماکاوسدا کوژرا، کە دواجار لەژێر بۆردوومانی تۆپخانەی قورس و بەھێزدا کەوتە دەست پورتوگالییەکان و برسیکردنی دانیشتوانی ناوچەکە، کە مێژوونووسی بەڕازیلی «ئیکلیدس دا کونھا» لە پەرتووکی شۆڕش لە ھەرێمە دوورەکاندا باسی کردووە.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Zumbi and the Voices of the Emergent Public Memory of Slavery and Resistance in Brazil". Comparativ: Leipziger Beiträge zur Universalgeschichte und Vergleichenden Gesellschaftsforschung. 22. 2012.
  2. ^ https://web.archive.org/web/20171203082722/https://www.suapesquisa.com/historiadobrasil/zumbi_dos_palmares.htm
  3. ^ Rodriguez (2006), p. 587.
  4. ^  کتاب مئە من عزماء الاسلام غیروا مجری التاریخ، جھاد التربانی، دار التقوی، 2018 ISBN 0-161-429-977-978
  5. ^ CURY, Maria Z. F. Os Sertões, de Euclides da Cunha: Espaços. Luso-Brazilian Review, Vol.41, No.1. (2004), pp. 7179