بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زولفەقار (تانک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زولفەقار
لقیتانکی شەڕکەر
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣
وڵاتی بنەڕەتئێران
بزوێنەربزوێنەری دیزڵ
دیمەنی پێشەوەی تانکی زولفەقار
دیمەنی دواوەی تانکی زولفەقار

تانکی زولفەقار تانکێکی تەواو ئێرانییە یەکەم نموونەی جۆری «لی» لە ساڵی ١٩٩٢ دیزاین کراوە و ھێڵی بەرھەمھێنانی لە ھاوینی ساڵی ١٩٩٧ لە کۆمەڵگەی پیشەسازی شەھید کۆلاھدووز کراوەتەوە و لە ١٩٩ەوە لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بەکاردەھێنرێت. زولفەقار تۆپھاوێژێکی ١٢٥ ملم بەکاردەھێنێت، سیستەمێکی ھەڵپەساردنی ھاوشێوەی مۆدێلەکانی سەرەتایی ئێم٦٠، سیستەمێکی کۆنترۆڵکردنی ئاگری ئەی ئێف سی ئێس-٣ی سلۆڤینی کە لەکاتی جووڵەکردن، و دەرکەوتنی ھاوشێوەی زنجیرە تانکی ئێم٤٨ و ئێم٦٠ و ئێم١ ئابرامس ی سوپای ئەمریکایە. ھەروەھا ھەندێک لە پێکھاتەکانی ئەم تانکە ھاوشێوەی تانکی سەفیرن کە مۆدێلێکی باشکراوی ئێرانە لە تانکی تی-٥٥ ی سۆڤیەت و تانکی تایپ ٥٩ی چینی.[١]

ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی ئێران ئەم تانکەی وەک وەشانێکی باشی تانکی تی-٧٢ی ڕووسی ناساندووە، کە بە سیستەمی کۆنتڕۆڵی ئاگری مۆدێرن کراوە و تەقەمەنی ١٢٥ ملم تەقێنراوە.

ئامارەکان لەسەر ژمارەی تانکی زولفەقار کە بەرھەم ھێنراون، ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەپێی خەمڵاندنەکان لە ساڵی ٢٠١٠دا نزیکەی ١٠ تانکی زولفەقار لە دەستی ھێزە چەکدارەکانی ئێراندا بووە. زولفەقار ٣ کە مۆدێلی کۆتایی ئەم تانکەیە، بزوێنەرێکی دیزڵی ١٢ سلندر بەکاردەھێنێت کە ھێزی ١٠٠٠ ئەسپ و بە کێشی تانکی نزیکەی ٤٠ تۆن، ڕێگەی پێدەدات بە زۆرترین خێرایی ٧٠ کیلۆمەتر لەسەر ڕێگا بڕوات. تانکی زولفەقار ئەو تانکەیە کە بە ئاسانی بە ھەر بەربەستێکی ڕێگادا تێدەپەڕێت و بەربەست شکێنە.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]