بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی بووک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی بووک
پەرەپێدەرسامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس

سامسۆنگ گالاکسی بووک زنجیرەیەکە لە کۆمپیوتەرە لاپتۆپەکانی لەسەر بنەمای مایکرۆسۆفت ویندۆز کە لەلایەن سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە کۆریای باشوور بەرھەم دەھێنرێت و گەشەی پێدەدرێت. براندی گالاکسی بووک لە سەرەتادا لە زنجیرەیەک کۆمپیوتەری تابلێت بە کیبۆردی لێکجیاکەرەوە دەستی پێکرد؛ بەڵام لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠دا براندەکە گەشەی کرد بۆ زنجیرەی سەرەکیی لاپتۆپەکانی سامسۆنگ، و جێگەی سامسۆنگ نۆتبووکی گرتەوە.

گالاکسی بووک براندێکی لاوەکیی سامسۆنگ گالاکسییە، بەڵام بە پێچەوانەی ئامێرەکانی تری گالاکسی، تەنیا بە نەرمەکاڵای ویندۆز کار دەکات. ھەروەھا زنجیرەیەکی جیاوازی گالاکسی کرۆمبووک ھەیە، کە لەژێر براندی گالاکسی کرۆمبووکدایە نەک گالاکسی بووک.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Henry T. Casey (٩ی شوباتی ٢٠٢١). «Samsung Galaxy Chromebook review». Tom's Guide (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.