زمانی پاڵەویی ئەشکانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زمانی پاڵەوی ئەشکانیەوە ڕەوانە کراوە)

زمانی پاڵەویی ئەشکانی یان زمانی پارتی کە ھەندێک جار «پاڵەوی باکووری»شی پێ‌دەڵێن زمانی ھۆزی پارت بوو. ئەم زمانە لە سەردەمی ئیمپراتۆرێتی ئەشکانیدا، یانی لە ساڵی ٢٥٠ی بەر لە زایین و ھاتنە سەر کاری ئەشکی یەکەم ھەتا ساڵی ٢٢٤ی دوای زایین و ڕوخانی دەستەڵاتی ئەشکانییەکان زمانی ڕەسمی بووە. لە دوای پاڵەویی ئەشکانی، زمانی پاڵەویی ساسانی جێگای ئەم زمانەی گرتەوە.
زمانی پاڵەوی ئەشکانی لکێکە لە زمانە ھیندوئورووپایییەکان و سەر بە زمانەکانی ئێرانیی باکووری ڕۆژاوایە و لەگەڵ زمانی کوردی یەک بنەماڵەن.

ھەڵسەنگاندنی زمانی پاڵەوی ئەشکانی لەگەڵ زمانی کوردی[دەستکاری]

زمانی کوردی زمانی پاڵەوی ئەشکانی
ک. باکووری ک. ناوەندی ک. باشووری لەکی ھەورامی زازاکی
با با وا ڤا وا ڤا وات
باران باران واران، وارشت واران، ڤەشت واران، وەشت ڤاران واران
بێژ- وێژ- ویش- ڤێژ- واچ- ڤاج-، ڤاژ- واژ-
زاڤا زاوا زاوا زوما زەما زاما زامات
ڕۆژ ڕۆژ ڕووژ ڕووژ ڕۆ ڕۆجە، ڕۆژە رۆژ
ژن ژن ژن ژەن ژەنی جەنی ژەن
خوارن خواردن خواردن ھواردن واردەی وەردەنە وخاردەن
ماسی ماسی ماسی - ماساو ماسە ماسیاگ
نڤێژ، نمێژ نوێژ نویژ نماژ- نما نماژ نماژ

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • نانەوازادە، عەلی، فەرھەنگی پەھلەوی، تاران، چاپەمەنی تەوەکولی، ل٥، ٢٠٠٢، ISBN 964-5821-15-0
  • زەبیحی، عەبدوڕەحمان، قامووسی زمانی کوردی، ورمێ، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبیاتی کوردی، ل٢٩