زمانی فەرمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زمانی فه‌رمیەوە ڕەوانە کراوە)

زمانی فەرمی یان زمانی دیوانی زمانێکە کە لەلایەن حکوومەتێکەوە (ناوەندی یان ھەرێمی) ھەڵدەبژێردرێت و بەکاردەبرێت. حکوومەت بۆ نووسینی یاساکانی و لە ئەنجومەنە حکوومییەکان و لە دادگاکانی زمانی فەرمی بەکاردێنێت.[١][٢][٣]

١٧٨ وڵات زمانی فەرمی خۆیان ڕاگەیاندووە، لە ناویاندا ١٠١ وڵاتیان زیاتر لە زمانێکیان کردووەتە زمانی فەرمی. ھەندێک لە وڵاتان بەم دواییانە زمانی فەرمیان ڕاگەیاندووە، لەوانە حکوومەتی ئیتالیا لە ساڵی ١٩٩٩ەوە زمانی ئیتالی کردووەتە زمانی فەرمی وڵاتەکەی.[٤] لە ھەندێک وڵاتدا زمانی فەڕمی لە ناوچەیەکدا ھەیە نەک لە ھەموو وڵاتەکەدا، بۆ نموونە زمانی کەتلانی لە ناوچەی کەتلۆنیای ئیسپانیادا زمانی فەرمییە، ھەندێک وڵات زمانی فەرمی نییە بۆ نموونە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،[٥] بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی یاساکانی بە یەک زمان دەنووسرێت، ھەندێک وڵات زیاتر لە یەک زمانی فەرمییان ھەیە، و پێویستە یاساکان وەربگێڕدرێن بۆ زمانە فەڕمییەکان تیاییدا بۆنموونە قرغیزستان. لە ھەندێک وڵاتدا زمانی نیشتیمانی جیاوازە لە زمانی فەڕمی بۆ نموونە سینیگال و مالی. زۆرێک لە وڵاتان، لە ڕێی دەستوورەوە زیاتر لە زمانێکیان کردووەتە زمانی فەرمی یان زمانی نیشتمانی.[٦][٧]

بەشێوەی دی فاکتۆ، زمانی ئینگلیزی بەربڵاوترین زمانە لەناو ئەو وڵاتانەی کە زمانی فەرمیان نییە. لە دوای ئەویشدا، زمانەکانی فەڕەنسی، ئیسپانی و عەرەبی بەربڵاون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Official Language", Concise Oxford Companion to the English Language, Ed. Tom McArthur, Oxford University Press, 1998.
  2. ^ Pueblo v. Tribunal Superior, 92 D.P.R. 596 (1965). Translation taken from the English text, 92 P.R.R. 580 (1965), p. 588-589. See also LOPEZ-BARALT NEGRON, "Pueblo v. Tribunal Superior: Español: Idioma del proceso judicial", 36 Revista Juridica de la Universidad de Puerto Rico. 396 (1967), and VIENTOS-GASTON, "Informe del Procurador General sobre el idioma", 36 Rev. Col. Ab. (P.R.) 843 (1975).
  3. ^ The Status of Languages in Puerto Rico. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Luis Muñiz-Arguelles. University of Puerto Rico. 1986. Page 466. Retrieved 23 November 2012.
  4. ^ "Legge 15 Dicembre 1999, n. 482 "Norme in materia di tutela delle minoranze linguistiche storiche" pubblicata nella Gazzetta Ufficiale n. 297 del 20 dicembre 1999". Italian Parliament. Archived from the original on 12 May 2015. Retrieved 2 December 2014. ١٢ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "FYI: English isn't the official language of the United States".
  6. ^ "Read about "Official or national languages" on Constitute". Retrieved 2016-03-28.
  7. ^ "L'aménagement linguistique dans le monde: page d'accueil". www.axl.cefan.ulaval.ca. Retrieved 2016-03-28.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]