بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زمانی سۆمەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زمانی سۆمەری
لقیhuman language
ناو بە زمانی فەرمی𒅴𒂠
کورتەناوşumercə، шумерӣ
وڵاتسۆمەر، ئەکەد
ڕەسەن لەسۆمەر
Linguistic typologyبکەر-بەرکار-کار، زمانی تێکەڵاو، language isolate، زمانی ئێرگاتیڤ-ڕەھا
Has grammatical caseequative case
سیستەمی نووسیننووسینی بزماری
ناسنامەی زاراوەی NCIC210935

زمانی سۆمەری (𒅴𒂠 یمیکەیر) زمانی سۆمەری کۆن بوو، زمانێکی گۆشەگیری نا سامی بوو کە لەلایەن سۆمەرییەکانەوە لە باشووری مێزۆپۆتامیا لایەنی کەم لە ھەزارەی چوارەمی پێش زایینەوە پێی دواون. لە ماوەی ھەزارەی سێیەمی پێش زاییندا، گەشەسەندنێکی ھاوژیانیی چاندی لە نێوان سۆمەرییەکان و ئەکەدییەکاندا ڕوویدا، ئەم گەشەسەندنەش بڵاوبوونەوەیەکی بەرفراوانی «دووزەبانیی» (نووسینی دوو زمان لە یەک کاتدا) لەخۆگرتبوو. کاریگەریی زمانی سۆمەری لەسەر زمانی ئەکەدی (و بەپێچەوانەشەوە) لە ھەموو بوارەکاندا دیار بوو، لە خواستنی وشەی بەرفراوانەوە بیگرە تا دەگاتە ڕێزمان، داڕشتن، و تەنانەت لێک نزیکبوونەوەی دەنگیش. ئەمەش وای کردووە کە لێکۆڵەران ئاماژە بەوە بکەن کە لە ھەزارەی سێیەمی پێش زاییندا ئاوێتەبوونێکی زمانی ڕوویداوە.[١][٢][٣][٤]

لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، زمانی سۆمەری بە شێوەیەکی پلەبەندی لە دەوروبەری ھەزارەی سێیەم یان دووەمی پێش زاییندا جێگەی خۆی بۆ زمانی ئەکەدی چۆڵ کرد، بەڵام سۆمەری وەک زمانێکی پیرۆز، ئایینی، وێژەیی و زانستی لە مێزۆپۆتامیا تا سەدەی یەکەمی زایینی بەردەوام بوو. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، زمانی سۆمەری فەرامۆش کرا تا سەدەی ١٩ی زایینی، کاتێک زانایانی ئاشوورناسی توانییان ڕەمزەکانی نووسینی بزماری بکەنەوە و پشکنین بۆ ئەو شوێنەوارانە بکەن کە ئاخێوەرانی ئەم زمانە لە دوای خۆیان جێیان ھێشتووە. زمانی سۆمەری بە زمانێکی «دابڕاو» دادەنرێت کە لە ھیچ زمانێکی ناوچە جوگرافییەکانی دەوروبەری خۆی ناچێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Piotr Michalowski, "Sumerian," The Cambridge Encyclopedia of the World's Ancient Languages." Ed. Roger D. Woodard (2004, Cambridge University Press). Pages 19–59
  2. Georges Roux, Ancient Iraq, 3rd ed., Penguin Books, London, ç1993, p.80-82
  3. Joan Oates, Babylon, Rev. ed., Thames and Hudson, London, ç1986, p.19
  4. John Haywood, The Penguin Historical Atlas of Ancient Civilizations, Penguin Books, London, ç2005, p.28