زمانی جەستە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دو ئافرەت لەکاتی قسەکرندا. بڕوانە ئەو ئافرەتەی تیشێرتە شینەکە قۆڵی بەرەو جەستەیەتی، لەکاتێکد ئەویتر بەکاریان دەھێنێ بۆ ئاماژە کردن، کە ھەردوکیان ھیمای زمانی جەستەن.

زمانی جەستە (بە ئینگلیزی: Body Language) جۆرێکە لەزمانە بێدەنگەکان کە ھیچ وشەیەک دەرنابڕدرێت (Nonverbal Communication) مەبەست لێی بەکارھێنانی بەشەکانی جەستەی مرۆڤە بۆ دەربڕینی شتەکان وەکو جووڵەی چاو و دەربڕین و ھەستەکان و دەستلێدان. زمانی جەستە یەکێکە لە ئامرازە ساکارەکان بۆ لێکتێگەیشتن لەنێوان مرۆڤەکان، جگە لەمرۆڤەکان ئەوا ئاژەڵیش زمانی جەستەی ھەیە.

نابێت زمانی جاستە(Body language) لەگەڵ زمانی ئاماژە(Sign language) تێکەڵ بکرێت. ھەروەکو زمانی ئاماژە پڕیەتی لەڕێزمان وەکو زمانی قسەکردن وە ھەروەھا ھەبونی سیستەمێکی ڕێزمانێکی ئاڵۆز، ھەروەھا تایبەتمەندیە بنەرەتیەکان نیشان دەدات کە لە ھەمو زمانەکاندا ھەیە.[١][٢] زمانی جەستە، لەلایەکی ترەوە، ھیچ سیستەمێکی ڕێزمانی نیە وە پێویستە بە جەستە رون بکرێتەوە، لە جیاتی ھەبونی مانایەکی ھاوشێوەی تەواولەگەڵ جوڵەیەکی دیاریکراو، کەواتە ئەمە زمانێک نیە وەک زمانی ئاماژە،[٣] وە بە سادەی ناونراوە «زمان» «Language» بەگویرەی کلتوری شارستانی.

لە کۆمەڵگایەک، کۆمەڵێک لێکدانەوەی رەفتاری تایبەت ھەیە. لێکدانەوەکان لەوانەیە جیاواز بن لە ووڵاتیک بۆ وڵاتێکی تر، یان لە کلتوریک بۆ کلتورێکی تر. لەم تێبینیەوە بۆمان دەردەکەویت کە، مشتومڕ ھەیە لەسەر ئەوەی کە زمانی جەستە زمانیکی جیھانیە. زمانی جەستە، بەشە کۆمەڵەیەکە لە پەیوەندیە نازەرەکیەکان، دەبنە تەواوکەری پەیوەندیە کۆمەڵایەتیە زارەکیە کان. لەڕاستیدا، ھەندێک لێکۆڵەرەوەکان گەیشتونە ئەو ئەنجامەی کە، پەیوەندیە نازارەکیەکان دیاری دەکرێن بۆ گواستنەوەی پەیوەندیە جیھانیەکان.[٤] ئەمە یارمەتی پەیوەندی نێوان دوو کەس دەدات، بەڵام لەوانەیە ناڕون بێت.

دەربڕینە ڕوویییەکان[دەستکاری]

دەربڕینی ڕوویی بریتیە لە تەواوکەری دەربڕین کاتێک ھەست دەردەبڕی لە ڕێگای جەستەوە. برۆکان، چاوەکان، لێوەکان، لوت، وەھەروھا چناگە یارمەتحدەرن بۆ دەربرینی میزاجی تاکەکەس (بۆنمونە دڵخۆسی، دڵ توندی، ھەڵچوون، توڕەبون… ھتد.[٥]

ھەندێک لە لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە دەربڕینی ڕوویی وە دەربڕینی جەستەیی (زمانی جەستە) ھاوشێوەن کاتێک ھەستەکان دەردەبڕدرێن.[٦][٧]

ھەروەھا تاقیکردنەوە خووڕەوشتیەکان دەریدەخەن کە دیاری کردنی دەربڕینی روویی (facial expression) کاری تێدەکرێت لەلایەن دەربڕینی جەستەوە. ئەمە مانای وایە کە پڕۆسەی کاری مێشک وە ئەوانی تروەک، دەربڕینی ڕوو ودەربڕینی جەستە ھاوکاتن.[٨]

ئاماژەکانی سەرومل[دەستکاری]

شێوە گشتیەکانی جەستە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Klimt, Edward S. ; & Belling, Ursula. (1979). The signs of language. Cambridge, MA: Harvard University Press. ISBN 0-674-80795-2.
  2. ^ Candler, Wendy; & Lille-Martin, Diane. (2006). Sign Language and Linguistic Universals. Cambridge: Cambridge University Press.
  3. ^ Garfield, Bob (29 March 1999). "Top 100 Advertising Campaigns of the Century". Ad Age. Retrieved 2015-03-31.
  4. ^ Onsager, Mark. [1] "Understanding the Importance of Non-Verbal Communication"], Body Language Dictionary, New York, 19 May 2014. Retrieved on 26 October 2014.
  5. ^ Kurien, Daisy N (March 1, 2010). "Body Language: Silent Communicator at the Workplace". IUP Journal of Soft Skills. 4 (1/2): 29–36.
  6. ^ Gu, Yuanyuan; Mai, Xiaoqin; Luo, Yue-jia; Di Russo, Francesco (23 July 2013). "Do Bodily Expressions Compete with Facial Expressions? Time Course of Integration of Emotional Signals from the Face and the Body". PLoS ONE. 8 (7): e66762. Bibcode:2013PLoSO...866762G. doi:10.1371/journal.pone.0066762. PMC 3720771. PMID 23935825.
  7. ^ Kret, ME; Pichon, S; Grezes, J; de Gelder, B (Jan 15, 2011). "Similarities and differences in perceiving threat from dynamic faces and bodies. An fMRI study" (PDF). NeuroImage. 54 (2): 1755–62. doi:10.1016/j.neuroimage.2010.08.012. PMID 20723605.
  8. ^ Gu, Yuanyuan; Mai, Xiaoqin; Luo, Yue-jia; Di Russo, Francesco (23 July 2013). "Do Bodily Expressions Compete with Facial Expressions? Time Course of Integration of Emotional Signals from the Face and the Body". PLoS ONE. 8 (7): e66762. Bibcode:2013PLoSO...866762G. doi:10.1371/journal.pone.0066762. PMC 3720771. PMID 23935825.